زیندانیکراوێکی سیاسیی کورد پاش 31 ساڵ ئازادکرا

عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
بۆرهان کایا، پاش بەسەربردنی 31 ساڵ لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، ئازادکرا.
بۆرهان کایا، پاش بەسەربردنی 31 ساڵ لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، ئازادکرا.

پووختەی هەواڵەکە:

  • بورهان کایا زیندانیکراوی سیاسی کورد ئازاد کرا
  • کەسوکارەکەی لەبەردەم گرتووخانەی تەکیرداغ، پێشوازییان لە بورهان کایا کرد.

لە تورکیا ئازادبوونی بەشێک لە گیراوە سیاسییەکان بەردەوامە و زیندانیکراوێکی دیکەی کورد پاش 31 ساڵ زیندانیکردن، ئازادکرا.



ڕۆژی دووشەممە، بورهان کایا، کە زیندانیکراوێکی سیاسیی کوردە، پاش بەسەربردنی 31 ساڵ لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، ئازادکرا.


پێشوازیکردن لە ئازادکردنی بورهان کایا

  • کایا کە خەڵکی قەرسی باکووری کوردستانە، لە ساڵی 1994 لە ئیزمیر دەستگیرکرا و سزای بەندکردنی هەمیشەیی بەسەردا سەپێنرابوو.

  • کایا :بەندکراوان جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە پشتبەستوو بە مێژووی خەباتیان، هەمیشە داکۆکی لە گەل و گیانبەختکردووەکانیان دەکەن و پشتیوانیی لە پڕۆسەی ئاشتی دەکەن.
  • نوێنەری ڕێکخراوەکانی تایبەت بە زیندانیکراوان و کەسوکارەکەی، لەبەردەم گرتووخانەی تەکیرداغ، پێشوازییان لە بورهان کایا کرد.


 بورهان کایا سزای بەندکردنی هەمیشەیی هەبووە


کایا کە خەڵکی قەرسی باکووری کوردستانە، لە ساڵی 1994 لە ئیزمیر دەستگیرکرا و سزای بەندکردنی هەمیشەیی بەسەردا سەپێنرابوو.


 پشتیوانیکردن لە پرۆسەی ئاشتی


کایا پاش ئازادبوونی گوتی، بەندکراوان جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە پشتبەستوو بە مێژووی خەباتیان، هەمیشە داکۆکی لە گەل و گیانبەختکردووەکانیان دەکەن و پشتیوانیی لە پڕۆسەی ئاشتی دەکەن.


زانیاری زیاتر بۆ تۆ

زیندانیکراوێکی کورد لە مێژووی تورکیا زۆرترین ساڵ لە زیندان ماوەتەوە

زیندانیکراوێکی کورد پاش 32 ساڵ بەند کردن ئازادکرا

دەمیرتاش و 4000 زیندانیی سیاسی بەگوێرەى یاسایەکی نوێ ئازاد دەکرێن

عەدنان ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا