یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان نەخۆشخانەی هیوا و گرووپی نەخۆشخانەکانی ئیسپانیا واژۆکرا

جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا
واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان نەخۆشخانەی هیوا و گرووپی نەخۆشخانەکانی ئیسپانیا
واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان نەخۆشخانەی هیوا و گرووپی نەخۆشخانەکانی ئیسپانیا

پووختەی هەواڵەکە:

  • واژۆکردنی یاداشتنامەکە بە ئامانجی پەرەپێدانی هاوکارییە تەندروستییەکان و بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی زانستە.
  • واژۆکردنەکە ببێتە بناغەیەک بۆ دروستکردنی بەرنامە و پڕۆژەی هاوبەشی زیاتر لە بواری تەندروستی.

یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان نەخۆشخانەی هیوا لە پارێزگای سلێمانی و گرووپی نەخۆشخانەکانی ئۆن کۆوا ڤانس لە هەرێمی ئەندەلوسیای ئیسپانیا واژۆ کرا.



 چۆنێتی بەدەستهێنانی ئیمزاکردنی ئەو یاداشتە هاوبەشە

  • بە پاڵپشتی لۆجستیکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا و بە هاوکاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و پێدرۆ ڤالێرۆ، دامەزرێنەر و سەرۆکی گرووپی نەخۆشخانەکانی ئۆن کۆوا ڤانس و تیمی پزیشکیی ئەو گرووپە.
  • پڕۆژەکە زیاتر لە شەش مانگ کاری بەردەوامی لەسەر کراوە، وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پەرەپێدانی هاوکارییە تەندروستییە نێودەوڵەتییەکان.
  • ساڵی داهاتوو تیمێکی 10 کەسی لە پزیشک و پسپۆڕی گرووپی نەخۆشخانەکانی ئۆن کۆوا ڤانس سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و یەک هەفتە لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان دەمێننەوە.



دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا ڕایگەیاند، ئەو یاداشتنامەیە بە ئامانجی پەرەپێدانی هاوکارییە تەندروستییەکان و بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی زانست، ئەزموون و شارەزایییە پزیشکییەکان لە نێوان هەردوو لایەن واژۆ کراوە و دەکرێت ببێتە بناغەیەک بۆ دروستکردنی بەرنامە و پڕۆژەی هاوبەشی زیاتر لە بواری تەندروستی.


ڕۆڵی پاڵپشتی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا


یاداشتەکە بە پاڵپشتی لۆجستیکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا و بە هاوکاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و پێدرۆ ڤالێرۆ، دامەزرێنەر و سەرۆکی گرووپی نەخۆشخانەکانی ئۆن کۆوا ڤانس و تیمی کارگێڕی و پزیشکیی ئەو گرووپە، بەدەست هاتووە.


زیاتر لە شەش مانگ کاری بەردەوام لەسەر پرۆژەکە


پڕۆژەکە زیاتر لە شەش مانگ کاری بەردەوامی لەسەر کراوە، وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پەرەپێدانی هاوکارییە تەندروستییە نێودەوڵەتییەکان و نزیککردنەوەی تواناکان و ئەزموونە پزیشکییەکانی هەردوو لایەن هەژمار دەکرێت.

هاتنی تیمێکی 10 کەسی پزیشک و گروپی نەخۆشخانەکانی ئۆن کۆوا بۆ هەرێمی کوردستان


بەگوێرەى یاداشتەکە، ساڵی داهاتوو تیمێکی 10 کەسی لە پزیشک و پسپۆڕی گرووپی نەخۆشخانەکانی ئۆن کۆوا ڤانس سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و یەک هەفتە لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان دەمێننەوە.
هەروەها، یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی ئەم هاوکارییە، کردنەوەی دەرگای نەخۆشخانەکانی ئۆن کۆوا ڤانسە بۆ نەخۆشانی هەرێمی کوردستان.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

نەخۆشخانەی هیوا و یەكێتیی ژنان كوردستان پڕۆژەی کەشتی هیوایان ڕاگەیاند

یەکێتیی ژنان و نەخۆشخانەی هیوا یاداشتنامەیەک واژۆ دەکەن

کەمال محەممەد کۆنسێرتێک بۆ نەخۆشخانەی هیوا سازدەکات

نەخۆشخانەی هیوا ئاپێکی نوێی بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکانی چارەخواز دروستکرد

جەبار حسین

1 کاتژمێر پێش ئێستا