قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی فەڕەنسا تاوتوێی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەیان کرد
پووختەی هەواڵەکە:
- قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی نوێی فەڕەنسا کۆبووەوە
- یەکگرتنەوەی پێشمەرگە کاریگەریی دەبێت لەسەر لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی نوێی فەڕەنسا کۆبووەوە و پرۆسەى یەکگرتنەوەى هێزەکانی پێشمەرگەیان تاوتوێکرد و هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر ئەوەى ئەو ڕووداوە دەتوانێت کاریگەری هەبێت لە لێکنزیکبوونەوەی زیاتری لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.
ناوەرۆکی کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی نوێی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان
- سوپاسکردنی حکومەت و گەلی فەڕەنسا کە لە ساڵی 1991بەدواوە بەردەوام پشتیوان و هاوسۆزی گەلی کورد و هەرێمی کوردستان بووە.
- هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە لەم قۆناغەدا ئاستی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا بەهێزتر بکرێت بۆ بەرەپێشبردنی پەیوەندییەکان.
- یەکخستنەوەی پێشمەرگە کاریگەری دەتوانێت کاریگەریی هەبێت لەسەر لێکنزیکبوونەوەی زیاتری لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمى کوردستان.
- لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى سەردانەکەی جێگری سەرۆکوەزیران بۆ وڵاتی فەڕەنسا و بەشداری لە فێستیڤاڵی فیلمی کان کرا.
قوباد تاڵەبانی و ئیمانوێل مینیۆ، دۆخی سیاسیی هەرێمى کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان تاوتوێکرد
ستایشکردنی حکومەت و گەلی فەڕەنسا بۆ پشتیوانی و هاوسۆزی بۆ گەلی کورد
قوباد تاڵەبانی سوپاسی حکومەت و گەلی فەڕەنسای کرد کە لە ساڵی 1991بەدواوە بەردەوام پشتیوان و هاوسۆزی گەلی کورد و هەرێمی کوردستان بوون، هەردوولاش هاوڕابوون کە پێویستە لەم قۆناغەدا ئاستی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا بەهێزتر بکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش جەختیان کردەوە لەسەر کاری هاوبەش بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکان.
تاوتوێکردنی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە
بەگوێرەى ڕاگەێنراوى دواى کۆبوونەوەکە، جێگرى سەرۆکوزەیرانى هەرێمى کوردستان و کونسوڵی نوێی فەڕەنسا، گفتوگۆیان لەبارەى یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە و هەردوولاش هاوڕابوون کە ئەم ڕووداوە دەتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر لێکنزیکبوونەوەی زیاتری لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمى کوردستان.
لاى خۆیەوە، قوباد تاڵەبانی سوپاسی فەڕەنسای کرد کە بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو هاوکار و هاندەر بووە بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی لە دایکبوون لە نێچیرڤان بارزانی دەکات
قوباد تاڵەبانی سەنتەری پێدانی ڤیزەی تورکیا لە سلێمانی دەکاتەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا