ترەمپ: دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول ئەگەر هەیە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بکرێت

شێوە عومەر 1 کاتژمێر پێش ئێستا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە کاتی پێشکەشکردنی گوتاری وڵاتەکەی لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، فۆتۆ: AFP
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە کاتی پێشکەشکردنی گوتاری وڵاتەکەی لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵەکە:

  • ترەمپ: بڕیارێکی گەورەم لەبەردەمە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بکەم یان لەناوی ببەم
  • ترەمپ:سەردەمێکی تاریکی ئەمریکامان لە ئیدارەی پێشوو بە میرات بۆ مایەوە و کردمان بە سەردەمی زێڕینی ئەمریکا.
  • ترەمپ :داهاتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆر ڕوونە و ئابورییە بەهێزەکەی مایەی چاوتێبڕێنی هەموو جیهانە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارەکەیدا، لە دیبەیتی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە نیویۆرک، لەپاڵ شانازی کردن بەو دەستکەوتانەی لە خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەیدا بەدەستی هێناوە، لەبارەی جەنگەکەی لەگەڵ ئێران ڕایگەیاند، یان دەبێت لەگەڵ ئێران ڕێککەوتن بکات یاخود لەناوی ببات.


ناوەرۆکی گوتارەکەی ترەمپ لە نەتەوە یەکگرتووەکان

  • ترەمپ شانازیی بە تۆماری خۆیەوە کرد لە بوارەکانی ئابووری، کۆچ و تاوانکاری.
  • دوای هەڵبژاردنی نیوەی خولی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە مانگی تشرینی دووەمدا، ئەگەر هەیە لەگەڵ ئێران ڕێککەوتن بکرێت.
  • سەرۆکی ئەمریکا ئیدارەی پێشووی ئەمریکای بە سەردەمی تاریکی ئەمریکا ناوبرد و بە گوتەی خۆی کردی بە سەردەمی زێڕێنی ئەمریکا.
  • دەربارەی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ترەمپ دەڵێت بڕیارێکی گەورەی لە بەردەمدایە، یان ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەکات، یان بە خێرایی لە ناوی دەبات.
  • ترەمپ داوای لە وڵاتانی جیهان کرد، بچینە پاڵ وڵاتەکەی بۆ سەپاندن و جێبەجێکردنی سزا ئابورییەکانی سەر ئێران.


سەرۆکی ئەمریکا گوتارەکەی بە باسکردنی ئەو پرسانە دەستپێکرد کە بە دەستکەوتی خۆی لە خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەیدا دایدەنێت.

ترەمپ بەراوردی سەردەمی خۆی لەگەڵ ئیدارەی پێشوو دەکات



ترەمپ گوتی:"ئێمە سەردەمێکی تاریکی ئەمریکامان لە ئیدارەی پێشووەوە بە میرات بۆ مایەوە و کردمان بە سەردەمی زێڕینی ئەمریکا"، لە هەمانکاتدا ترەمپ شانازیی بە تۆماری خۆیەوە کرد لە بوارەکانی ئابووری، کۆچ و تاوانکاری.

لە چاوەڕوانی بڕیارێکی گەورە دەربارەی ئێران


لەبارەی جەنگەکەشی لەگەڵ ئێران، سەرۆکی ئەمریکا، بە ئەنجومەنی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانی گوت :"بڕیارێکی گەورەم لەبەردەمە، ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێراندا بکەم، یان کۆماری ئیسلامی بەخێرایی لەناو ببەم، هەرگیز دەرفەتێکیان پێنەدەم کە جارێکی دیکە خەڵک بکوژن و وڵاتان وێران بکەن".

دوای هەڕەشەی لەناوبردنی ئێران، ترەمپ داوای لە ئەندامانی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد، بەشداریی دابڕینی ئابووریی تاران بکەن، بەڵێنی دا کە ئەگەر ئەوە سەرکەوتوو بێت، نرخی نەوت دادەبەزێت.

هاوکات ترەمپ گوتیشی، دوای هەڵبژاردنی نیوەی خولی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە مانگی تشرینی دووەمدا، ئەگەر هەیە لەگەڵ ئێران ڕێککەوتن بکرێت.

ئاماژەکردن بە کۆتایی هێنان بە هەژموونی ئێران لە ناوچەکە

هەر لەو چوارچێوەیەدا ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد، پێشتر ئێران هەژموونی هەبوو بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەڵام چیتر وا نەماوە، جارێکی دیکەش تاران تۆمەتبارکردەوە بە پشتیوانیکردن لە تیرۆر لە جیهان و داواشی لە تاران کرد ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتەکەی ئیمزا بکات.

پێشنیاز بۆ ئێران و ڕەتکردنەوەی لە لایەن تارانەوە

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد، پێشنیازی هاوکاریی ئابووریان بۆ ئێران کردووە، لە بەرامبەر کۆتاییهێنان و دەستبەردار لەپرۆگرامە ئەتۆمییەکەی  و پشتیوان لە تیرۆر، بەڵام تاران ڕەتیکردووەتەوە و ئەو هەڵوێستەی ئێرانیشی بە "هەڵەیەکی گەورە" ناوبرد.

دەربارەی گفتوگۆ لەگەڵ لێپرسراوانی ئێران

هەر لە چوارچێوەی وتەکانیدا سەبارەت بە ئێران، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر بارودۆخ گونجاوبێت،ڕاوێژکارەکانی خۆی ڕاسپاردووە، کە خواستی کۆبوونەوەی هەیە لەگەڵ لێپرسراوانی ئێران لە نیویۆرک، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

گۆتیرێس: دەسەڵاتی سەربازیی بەتەنیا ناتوانێت گرەنتی ئاسایش بکات

ئەمڕۆ دیبەیتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەشداریی 130 سەرکردەی جیهان دەستیپێدەکات

شێوە عومەر

1 کاتژمێر پێش ئێستا