وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەشداریی (ئی-پسووڵە) دەکات

دانیار فاروق 2 کاتژمێر پێش ئێستا
خزمەگوزاری ئی-پسوڵە
خزمەگوزاری ئی-پسوڵە

پووختەی هەواڵەکە:

  • پارەى کۆکردنەوەى خۆڵ و خاشاک و تابلۆ بە ئى پسووڵە دەدرێت.
  • شوێنە بازرگانییەکان داشکانی 20% وەردەگرن بۆ هەر پارەدانێک کە لە ڕێگەی ئی-پسووڵە بکرێت.

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان، ڕایگەیاند، لە مەودوا پارەى کرێى خزمەتگوزارییەکانى شارەوانى وەک کرێى کۆکردنەوەى خۆڵ و خاشاک، شایستەی تابلۆ، ڕیکلامی تەلەفزیۆنی و لەیزەری لە ڕێگەى ئى-پسووڵە دەدرێت.


وردەکاری زیاتری خزمەتگوزاری ئی پسولە شارەوانی

  • سەکۆی دیجیتاڵی ئی-پسووڵە بۆ پارەدان، کات بۆ بازرگانییەکان و هاونیشتمانییان دەگەڕێنێتەوە و ئەزموونێکی سادە و گونجاویان بۆ دابین دەکات.
  • شوێنە بازرگانییەکان داشکانی 20% وەردەگرن بۆ هەر پارەدانێک کە لە ڕێگەی ئی-پسووڵە بکرێت.
  • بۆ پارەدان، هاونیشتمانییان دەتوانن بانک و جزدانە هاوبەشەکانی ئی-پسووڵە بەکاربهێنن کە لە لایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتیان پێدراوە.


وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە، شوێنە بازرگانییەکان داشکانی 20% وەردەگرن بۆ هەر پارەدانێک کە لە ڕێگەی ئی-پسووڵە بکرێت. ئاماژەى بەوەشکردووە، سەکۆی دیجیتاڵی ئی-پسووڵە بۆ پارەدان، کات بۆ بازرگانییەکان و هاونیشتمانییان دەگەڕێنێتەوە و ئەزموونێکی سادە و گونجاویان بۆ دابین دەکات.


 بەکارهێنانی بانک و جزدانە هاوبەشەکانی ئی-پسوڵە


بۆ پارەدان، هاونیشتمانییان دەتوانن بانک و جزدانە هاوبەشەکانی ئی-پسووڵە بەکاربهێنن کە لە لایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتیان پێدراوە وەکو: (ئاسیا پەى، فاست پەى، ئێف ئاى بى، ناس واڵێت، زەین کاش، ئاى ئاى بى، جیهان، ئێن بى ئاى، ئاڕ تى بانک).

پڕۆگرامی پارەدانى دارایی (ئی-پسووڵە)، لە مانگی شوبات وەکو بەشێک لە "هەوڵەکانی کابینەی نۆیەم" بۆ زیادکردنی گشتگیریی دارایی و پارەدانی دیجیتاڵی، لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەرى هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیێنرا.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

قەرزە کۆنەکانی کارەبا دەخرێنە سەر پسووڵەی 24 کاتژمێری

زانیارى کەناڵ8: زیاتر لە 300 ملیار دینارى قەرزى کۆنى کارەبا گەڕاوەتەوە بۆ حکومەت

وەزارەتی کارەبا داشکاندن بەڕێژەی تاوەکو 50٪ بۆ قەرزی کۆنی پێش پڕۆژەی ڕووناکی ڕادەگەیێنێت




دانیار فاروق

2 کاتژمێر پێش ئێستا