تورکش ئێرلاین وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی بۆ سلێمانی پێشخست

جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا
دیمەنێک لە بورجی کۆنترۆڵ و چاودێریی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی  جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی
دیمەنێک لە بورجی کۆنترۆڵ و چاودێریی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی

پووختەی هەواڵەکە:

  • هێڵی ئاسمانیی تورکش ئێرلاین وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی پێشخست.
  • لە 2ـی تشرینی یەکەمی 2026، گەشتەکان بە 4 گەشتی هەفتانە لەنێوان ئیستانبوڵ و سلێمانی دەستپێدەکەنەوە.
  • لە 14ـی کانوونی یەکەمی 2026، گەشتەکانی نێوان هەردوو شارەکە دەکرێنە گەشتی ڕۆژانە.
  • پێش ئەم بڕیارە، گەشتەکان بەهۆی ئاڵۆزییە سەربازییەکان و داخستنی کایەی ئاسمانیی عێراق ڕاگیرابوون.
  • ئاماژە بە گۆڕانکاری لە هێڵی ئاسمانیی نێوان تورکیا و سلێمانی دەکات

تورکش ئێرلاین بڕیاریداوە زووتر لە وادەی پێشبینیکراو بگەڕێتەوە ئاسمانی سلێمانی و فڕۆکەکانی بنیشێنێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی گرژییە سەربازییەکانی ناوچەکەوە گەشتە ڕاستەوخۆکانی بە تەواوی هەڵپەساردبوو.


بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی:

  • تورکش ئێرلاین لە ڕێگەی ئاگادارینامەیەکی ئەلیکترۆنییەوە فڕۆکەخانەکەی لە پێشخستنی خشتەی گەشتەکانی ئاگادارکردووەتەوە.
  • بەپێی خشتە نوێیەکە، لە 2ـی تشرینی یەکەمی 2026 دەستپێکی گەشتەکان دەبێت و هەفتانە 4 گەشت لەنێوان ئیستانبوڵ - سلێمانی - ئیستانبوڵ ئەنجام دەدرێت.
  • لە 14ـی کانوونی یەکەمی 2026 بەدواوە، گەشتەکان زیاد دەکرێن و دەبنە گشتی ڕۆژانە.

دۆخی هێڵە ئاسمانییەکان پێش بڕیارەکە:

گەشتەکانی تورکش ئێرلاین بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئێران و داخستنی کایەی ئاسمانیی عێراق ڕاوەستابوون؛ لەو ماوەیەشدا گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی و شارەکانی تورکیا، تەنها لە ڕێگەی 2 گەشتی هێڵی ئاسمانیی عێراقی و 4 گەشتی هەفتانەی هەردوو کۆمپانیای پیگاسۆس و ئەی جێت ئەنجام دەدران.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

گەشتەکانی هێڵی تورکش ئێرلاین لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دەستپێدەکاتەوە

فڕۆکەخانەی سلێمانی: هێڵی ئاسمانیی ئەی جێت گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەکەمان دەستپێدەکاتەوە

جەبار حسین

1 کاتژمێر پێش ئێستا