كاتز لە وەڵامی ئەحمەد شەرعدا: جۆلان بۆ هەتا هەتایە وەک بەشێک لە ئیسرائیل دەمێنێتەوە

محەمەد عەلی 55 خولەک پێش ئێستا
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل

پووختەی هەواڵەکە:

  • وەزیری بەرگری ئیسرائیل وەڵامی سەرۆکی سووریای دایەوە دەربارەی بەرزاییەکانی جۆلان.
  • کاتز :جۆلان بەشێکی دانەبڕاوە لە سەروەریی ئیسرائیل و هەتاهەتایە لەژێر دەسەڵاتی وڵاتەکەماندا دەمێنێتەوە.

وەک وەڵامێک بۆ گوتەکانی ئەحمەد شەرع کە ڕایگەیاندبوو، بەرزاییەکانی جۆلان خاکی سووریایە، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، جۆلان بۆ هەتا هەتایە لەژێر دەسەڵات و سەروەریی وڵاتەکەیدا دەمێنێتەوە.



 ناکۆکی دەربارەی خاوەندارییەتی بەرزاییەکانی جۆلان لە نێوان ئیسرائیل  و سووریا

  • وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لەبارەی بەرزاییەکانی جۆلان وەڵامی ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەری دایەوە.
  • کاتز :وەڵامی ڕوونی من بۆ لێدوانە بریقەدارەکەی سەرۆککۆماری سووریا ئەوەیە، جۆلان بەشێکی دانەبڕاوە لە سەروەریی ئیسرائیل و هەتاهەتایە لەژێر دەسەڵاتی وڵاتەکەماندا دەمێنێتەوە.
  • ئەحمەد شەرع :ڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئیسرائیلدا دەکەین و دانوستانەکان نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر دەستیان پێکردووە.
  • شەرع :جۆلان بە دانپێدانانی نەتەوەیەکگرتووەکان خاکی سووریایە و سەربەخۆیی و خاوەندارێتییەکەی جێگەی دانوستان و مشتومڕ نییە.


ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لەبارەی بەرزاییەکانی جۆلان وەڵامی ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەری دایەوە.

کاتز ڕایگەیاند: "وەڵامی ڕوونی من بۆ لێدوانە بریقەدارەکەی سەرۆککۆماری سووریا ئەوەیە، جۆلان بەشێکی دانەبڕاوە لە سەروەریی ئیسرائیل و هەتاهەتایە لەژێر دەسەڵاتی وڵاتەکەماندا دەمێنێتەوە".

سووریا و ئیسرائیل دانوستانی ڕاستەوخۆیان هەیە


ئەحمەد شەرع سەبارەت بە ئەگەری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بەر لە چارەسەرکردنی کێشەی بەرزاییەکانی جۆلان، ڕایگەیاند: "ڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئیسرائیلدا دەکەین و دانوستانەکان نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر دەستیان پێکردووە".

شەرع جەختی لەوە کردەوە، جۆلان بە دانپێدانانی نەتەوەیەکگرتووەکان خاکی سووریایە و سەربەخۆیی و خاوەندارێتییەکەی جێگەی دانوستان و مشتومڕ نییە.

وەڵامی شەرع بۆ ترەمپ سەبارەت سەبارەت بە پێدانی جۆلان بە ئیسرائیل


شەرع لەبارەی دانپێدانانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە سەروەریی ئیسرائیل بەسەر جۆلاندا، ئاماژەی بەوەکرد، لەکاتی سەردانێکیدا بۆ کۆشکی سپی بە گاڵتەوە پێیگوتووە، "بۆچی نیوجێرسی نادەیت بە ئیسرائیل؟ تۆ خاوەنی جۆلان نیت تاوەکو بیدەیت بەوان، بەڵام خاوەنی نیوجێرسیت".

کەس مافی نییە جۆلان ببەخشێتە کەسانی دیکە


سەرۆککۆماری سووریا باسی لەوەشکرد، دوور لە گاڵتە و گەپ، جۆلان موڵکی خەڵکەکەیەتی و مافی سەرۆککۆماری سووریا، سەرۆکی ئەمریکا یان هەر کەسێکی دیکە نییە دەستبەرداری بێت یان بیبەخشێتە کەسانی دیکە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

گۆتێرێس و شەیبانی داوای ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە جۆلان دەکەن

ئیسرائیل پلانێکی بە بڕی 334 ملیۆن دۆلار بۆ فراوانکردنی نیشتەجێبوون لە جۆلان پەسەند کرد

میدیای ئیسرائیل: ئەحمەد شەرع جۆلان و جەبەل ئەلشێخ بۆ ماوەی 25 ساڵ بەکرێ دەدات بە ئیسرائیل

محەمەد عەلی

55 خولەک پێش ئێستا