دۆسیەی ئەمنی شەش پارێزگای عێراق ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت

ئارام یوسف 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • شانەی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تەواوکردنی ڕادەستکردنی دۆسییەی ئەمنی شەش پارێزگا بە وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەچووە.
  • بڕیار دراوە دۆسیەی ئەمنی شەش پارێزگای عێراق ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت.

بە گوێرەى ڕاگەیێنراوى شانەى ئەمنى عێراق، کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتیی عەبدولئەمیر یارەڵڵا، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان و ئامادەبوونی چەندین بەرپرسی باڵای ئەمنی بەڕێوەچووە.


ئەو پارێزگایانە کامانەن؟

  • ئەو پارێزگایانەی دۆسیەی ئەمنی تیایاندا ڕادەستی پۆلیسی ناوخۆیی دەکرێن، بریتین لە زیقار، موسەننا، دیوانییە، نەجەف، واست و بابل.
  • شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاماژە بەوەدەکات، ئەو کۆبوونەوەیە بۆ تەواوکردنی ئەو ڕێکارانەیە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوە و دابەشکردنی ئەمنیی بەڕێوەدەچێت.
  • بە ڕوونى بەرپرسیارێتی و تەواوکاریی ئەمنی نێوان دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان دیاری دەکات.

ئەوە لە کاتێکدایە، ڕادەستکردنی دۆسیەی ئەمنی ئەو پارێزگایانە بە پۆلیسی ناوخۆیی، هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق.

زانیار زیاتر بۆ تۆ

پارێزگارى کەرکوک: لە سەردانەکەى زەیدیدا بۆ تورکیا دۆسیەى ئەمنى تاوتوێ دەکرێت

وەزیرى بەرگریى عێراق: ئامادەین دۆسیەى ئەمنى بەتەواوەتى لە ئەمریکا وەربگرینەوە

ئارام یوسف

1 کاتژمێر پێش ئێستا