هێزێکی تایبەتی ئەمریکی سەرۆکی ئێران لە خاکی ئەمریکا دەپارێزێت

یەسنا ئومێد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەلە تەنیشت شاندی دیپلۆمانی ولاتەکەی لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، فۆتۆ: AFP
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەلە تەنیشت شاندی دیپلۆمانی ولاتەکەی لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، فۆتۆ: AFP

پووختەی هەواڵ

  • ڕێوشوێنی تووند و سنووردار بۆ شاندی ئێران لە ئەمریکا دانراوە
  • ئێرانییەکان لە بازنەیەکی دیاریکراودان لە ئەمریکا و ناتوانن بچنە دەر
  • بۆ کڕینی کاڵاش لە ئەمریکا سنوور بۆ ئێرانییەکان دانراوە

لە نێوەندی گرژییەکانی تاران و واشنتن، مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێک بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتە ئەمریکا، بەڵام ئەوەی پرسیاری لای جیهان دروستکرد، ئەوە بوو کە کێ لەناو خاکی ئەمریکا سەرۆکی ئێران دەپارێزێت؟



ڕێوشوێنەکانی سەرۆکی ئێران و نێردە دیپلۆماسییەکانی ئەو وڵاتە

  • ئەرکی پاراستنی پزیشکیان لەسەر شانی دەزگای خزمەتگوزاریی نهێنیی ئەمریکایە لە تەواوی گەشتەکەیدا.
  • بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی دیپلۆماسیی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ئەرکی پاراستنی نوێنەرانی دیکەی شاندەکەی ئێرانی لەسەر دەبێت.
  • نووسینگەی هەواڵگریی سەر بە پۆلیسی نیویۆرک لەگەڵ لێکۆڵەرانی پۆلیس و پارێزەری ڕێگە خێراکانیش بەشدار دەبن لە پاراستنی شاندە ئێرانییەکان.
  • لەگەڵ ئەو ڕێکارە ئەمنییە زۆر تووندانە، بەڵام بوونی بەرپرسانی ئێران لەناو خاکی ئەمریکا وادەکات ڕێکاری تووند بەرامبەر سەرجەم جوڵە و چالاکییەکانیشیان دابنرێت.
  • هاتووچۆ و چوونە دەرەوەی شاندی ئێران بۆ دەرەوەی نیویۆرک و فڕۆکەخانە پێویستی بە ڕەزامەندیی پێشوەختەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە، بە پێچەوانەوە ڕێگەی پێنادرێت.
  • ڕێکارەکان تەنیا پەیوەست نابن بە جوڵەی شاندەکە، بەڵکو ئێرانییەکان ڕێگەیان پێنادرێت کاڵای گرانبەهاش لە ئەمریکاوە بکڕن، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی سزاکانی ئەمریکا و بەگوێرەی دەقێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە.


ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکی لەسەر ئەم بابەتە قسەیان بۆ سی ئێن ئێن کردووە و دەڵێن، ئەرکی پاراستنی پزیشکیان لەسەر شانی دەزگای خزمەتگوزاریی نهێنیی ئەمریکایە لە تەواوی گەشتەکەیدا.


کێن ئەوانەی ئاسایشی دیپلۆماسی ڕێکدەخەن


ڕێوشوێنە ئەمنییەکان تەنیا لەلایەن ئەم یەکە خزمەتگوزارییەوە ڕێکناخرێت، بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی دیپلۆماسیی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ئەرکی پاراستنی نوێنەرانی دیکەی شاندەکەی ئێرانی لەسەر دەبێت.

لە ئەرکی پاراستنی ئێرانییەکاندا لەسەر خاکی ئەمریکا، نووسینگەی هەواڵگریی سەر بە پۆلیسی نیویۆرک لەگەڵ لێکۆڵەرانی پۆلیس و پارێزەری ڕێگە خێراکانیش بەشدار دەبن.

سەرجەم ئەم ڕێکارانە لەکاتێکدان، هەردوو وڵات پەیوەندییەکانیان لە قۆناغێکی هەستیاردایە، بەتایبەت کاتێک دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا باسی ڕوودانی ڕووداوی گەورە دەکات لە قۆناغەکانی داهاتوو، کە ئەمە لەکاتێکدایە گرژییەکانی پەیوەست بە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست هەر بەردەوامن و بەرەو هەڵکشانیش دەڕۆن.

هەموو جوڵە و چالاکییەکی شاندەکانی ئێران لەژێر چاودێری و ڕێکاری تووندایە



لەگەڵ ئەوەی ڕێکاری ئەمنیی زۆر تووند بۆ شاندی ئێرانی دابینکراوە، بەڵام بوونی بەرپرسانی ئێران لەناو خاکی ئەمریکا وادەکات ڕێکاری تووند بەرامبەر سەرجەم جوڵە و چالاکییەکانیشیان دابنرێت.

واتە هەرچەندە ڕێگە بە شاندی سەرەکیی ئێران دەدرێت بەشداریی چالاکیی ئەم هەفتە ئاستبەرزەی نیویۆرک بکات، کە بەهۆی کۆبوونەوە دیپلۆماسییەکانەوە ئەم ناوەی لێنراوە، بەڵام جوڵەی ئەندامانی ئەم شاندە بەتەواوی سنووردار دەبێت و لە دەوری ڕێکخراوەکە دەسووڕێتەوە.

هەموو جوڵەیەکی پێویستی بە مۆڵەتی پێشوەختە هەیە



ئەگەر ئەندامێکی شاندی ئێرانی بیەوێت لە دەرەوەی بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان یاخود فڕۆکەخانەی جۆن کەنەدی نێودەوڵەتی یاخود شوێنی مانەوەی ئێرانییەکان بچێتە دەرەوە، دەبێت ڕەزامەندیی پێشوەختەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەدەستبهێنێت، بە پێچەوانەوە ڕێگەی پێنادرێت.


 کڕینی کەلوپەلیس بۆ شاندی ئێران دیاریکراوە


ڕێکارەکان تەنیا پەیوەست نابن بە جوڵەی شاندەکە، بەڵکو ئێرانییەکان ڕێگەیان پێنادرێت کاڵای گرانبەهاش لە ئەمریکاوە بکڕن، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی سزاکانی ئەمریکا و بەگوێرەی دەقێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە، کە ڕێگە نادات دیپلۆماتکارە ئێرانییەکان بچنە نێو هەندێک لەو دوکانانەی جوملە فرۆشی بابەتە گرانبەهاکانن.

پێشتریش ئۆپراسیۆنی ئەمنی هەستیار بۆ شاندی ئێران گیراوەتە بەر


ئەمە یەکەمجاریش نییە، بەشداریی شاندێکی ئێران لە کۆبوونەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان ببێتە ئۆپراسیۆنێکی ئەمنیی دیپلۆماسی تەواو هەستیار، پێشتریش هاوشێوەی ئێستا، ئەمریکا سنووری بۆ بەرپرسانی ئێرانی لە نیویۆرک داناوە و جوڵەی شاندەکەی لە بازنەیەکی دیاری کراو هێشتووەتەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

میدیای سوپای پاسداران ڕەخنەی توند لە عەباس عێراقچى دەگرێت

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران بابەتی گەرمی دانیشتنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بوون

پزیشکیان: ناکرێت ڕێگە بە هاتوچۆی دەریایی لە هوورمز بدەین لەکاتێکدا هێرشمان دەکرێتەسەر

یەسنا ئومێد

2 کاتژمێر پێش ئێستا