عەلى زەیدى و بەرهەم ساڵح لە نیویۆرک کۆبوونەوە
رێبوار حەمەوەیس 51 خولەک پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- سەرۆکوەزیرانى عێراق و د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح، کۆمیسیارى باڵاى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروبارى پەنابەران لە نیویۆرک کۆبوونەوە.
- گفتوگۆیان لەبارەى هەماهەنگییەکانى نێوان عێراق و ئاژانس و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ هاوکاریی ئاوارە و پەنابەران و بەهێزکردنى سەقامگیریی ناوچە زیانلێکەوتووەکان کرد.
لە دیدارێکدا تاوتوێی ژمارەیەک پرسی پەیوەست بە دۆسیەی پەنابەران و ئاوارەکان و ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران کرد، هاوکات هەوڵە مرۆییەکان بە ئامانجی پشتیوانیکردنی توێژە زیانلێکەوتووەکان خرانەڕوو.
تەوەرى کۆبوونەوەکە
- سەرۆکوەزیرانى عێراق: وڵاتەکەى بایەخێکی گەورە بە دۆسیەی مرۆیی دەدات و ڕژدە لەسەر بەردەوامبوونی هاوکاری لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان.
- بە جۆرێک کە بەشداربێت لە پشتیوانیکردنی ئاوارە و پەنابەران و باشترکردنی گوزەرانیان و بەهێزکردنی سەقامگیریی لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان.
- سەرۆکوەزیرانى عێراق: گرنگە چارەسەری ئەو هۆکارانە بکرێت کە دەبنە هۆی ئاوارەبوون و پەنابەری.
- سەرۆکوەزیرانى عێراق: هەماهەنگیی نێودەوڵەتی و هەرێمى لەم بوارەدا بەهێز بکرێت، بە شێوەیەک کە مافی پەنابەران و ئاوارەکان بەگوێرەى یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان دەستەبەر بکات.
- لە بەرامبەردا د. بەرهەم ساڵح، ئامادەیی کۆمیسیۆنی کاروبارى پەنابەرانى دەربڕی بۆ بەردەوامبوون لە پشتیوانیکردنی عێراق و بەهێزکردنی هاوکارییەکان لە بوارەکانى مرۆیی و گەشەپێدان.
- بەجۆرێک بەشداربێت لە دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکانی نەهێشتنى لێکەوتەکانی دۆسیەکانی ئاوارەیی.
ئەوە لە کاتێکدایە، عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، لە 21ـى ئەیلوولی 2026، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت. ئەم گەشتەی بەمەبەستی بەشداریکردنە لە خولی 81ـى کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان. هاوکات چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان، لەوانەش دۆناڵد ترەمپ، ئەنجامدا.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
دیدار و کۆبوونەوەکانى عەلى زەیدى لە ئەمریکا بەردەوامن
زەیدی بەشداریی کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات و لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە
رێبوار حەمەوەیس
51 خولەک پێش ئێستا