ناکۆکى نێوان مەمدانى و نەتانیاهوو لە نێوان سەکۆی نەتەوەیەکگرتووەکان و شەقامەکانی نیویۆرک

رێبوار کاکەیی 56 خولەک پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • سەردانەکەی بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ شاری نیویۆرک بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕووبەڕووی دۆخێکى چاوەڕواننەکراو بووەوە.
  • کاتێک شەپۆلێک لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە شەقامەکان دژى هاتنى بوون، ئەوەى جێگاى نیگەرانى زیاترى نەتانیاهوو بوو، بوونى زوهران مەمدانی بوو لەناو خۆپیشاندەران.

زۆهران مەمدانى کە ئەندامی چەپڕەو و پێشکەوتنخوازی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ویلایەتی نیویۆرکە، بووە یەکێک لە دەنگە هەرە دیارەکانی دژ بە ئامادەبوونی ناتانیاهۆ لە خاکی ئەمریکادا.


وتارە تووندەکەى نەتانیاهوو و هەڵوێستەکەى مەمدانى

  • لە ناو هۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان، بنیامین نەتانیاهوو لە وتارەکەیدا بەرگریی لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە غەززە و لوبنان کرد و ئاماژەی بەوە کرد ئیسرائیل لە پێناو بەرگری کردن لە بوونی خۆی و تێکشکاندنی ڕێکخراوە چەکدارەکان شەڕ دەکات.
  • نەتانیاهوو: ئێمە لە بەرامبەر دوژمنێکدا دەجەنگین کە دەست لە هیچ ناپارێزێت بۆ لەناوبردنمان و تاکو سەرکەوتنی تەواوەتی و لەناوبردنی سەرجەم هەڕەشەکان کە لەسەر سنوورەکانمان هەیە لە شەڕکردن ناوەستین.
  • لە بەرامبەردا و لە دەرەوەی باڵەخانەى ڕێکخراوەکە، زۆهران مەمدانی لەگەڵ هەزاران خۆپیشاندەر بە تووندی ناڕەزایەتییان دژی وتارەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەربڕى.
  • مەمدانی ڕەخنەی تووندی لە ئیدارەی ئەمریکا و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان گرت بەهۆی پێدانی مینبەرێک بە نەتانیاهوو.
  • مەمدانى: لەبری ئەوەی سەکۆی نەتەوەیەکگرتووەکانی پێبدرێت بۆ شەرعیەتدان بە کردەوەکانی، پێویست بوو نەتانیاهوو وەک تاوانبارێکی جەنگ ڕووبەڕووی یاسا بکرێتەوە و دەستگیر بكرێت.
  • مەمدانی ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوامیی ناردنی هاوکاریی سەربازی بۆ ئیسرائیل، واشنتن دەکاتە شەریکى ڕاستەقینە لە قەیرانە مرۆییەکانی ناوچەکەدا.

ئەم بەریەککەوتنەى نێوان مەمدانى و نەتانیاهوو، ڕەنگدانەوەی ئەو دابەشبوونە قوڵەیە کە لەناو کەمپینی سیاسیی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا لەبارەى ئایندەی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاستی پابەندبوونی وڵاتان بە یاسا نێودەوڵەتییەکانە کە بەشێکیان لەگەڵ ئەوەدان، هەرچى زووە جەنگ بوەستێنرێت و هاوکارییەکانیش بۆ ئیسرائیل ڕابگیرێن.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

نەتانیاهوو لە نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامی ئاڕاستەی ئێران و تورکیا و سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک کرد

سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ناتانیاهوو بە کۆمەڵکوژی لە غەززە تۆمەتبار دەکات

رێبوار کاکەیی

56 خولەک پێش ئێستا