نرخى گالۆنى سووتەمەنى لە ئەمریکا چارەنووسی هەڵبژاردنەکان یەکلایی دەکەنەوە

کەناڵ8 56 خولەک پێش ئێستا

پووختەى ستۆرییەکە

  • لەگەڵ لێکتێگەیشتن و نزیکبوونەوە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول لە ئەمریکا، تەواوی 435 کورسییەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران و 35 کورسیی ئەنجوومەنی پیران دەکەونە بەر کێبڕکێیەکی تووندەوە.
  • ئەم هەڵبژاردنە بە یەکێک لە یەکلایکەرەوەترین خولەکانی ململانێی سیاسی ئەمریکا دادەنرێت، چونکە ڕاستەوخۆ هاوسەنگیی دەسەڵات لە واشنتن دیاری دەکات.

بە گوێرەى دواین ڕاپرسییە گشتییەکان، توانای کڕین و بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان بووەتە بابەتی یەکەم و گەرم بۆ دەنگدەرانی ئەمریکی، بەگوێرەى ئامارەکانى بەشێک لە میدیاکانى ئەمریکا، زیاتر لە 80%ـی هاوڵاتییان ڕایانگەیاندووە، نرخی بەنزین و کەمبوونەوەى داهات، سەرەکیترین بابەتەکانن کە کاریگەرییان لەسەر دادەنێن لەکاتى چوونیان بۆسەر سندوقەکانی دەنگداندا.


بەرزبوونەوەى نرخەکان

  • بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی سووتەمەنی بە ڕێژەی نزیکەی 30% و گەیشتنی ڕێژەی سوود بۆ دەوروبەری 7%، گوشارێکی بێپێشینەی خستووەتە سەر خێزانە مامناوەندەکان.
  • ئەم پرسەش ڕاستەوخۆ کاریگەریی نەرێنی لەسەر پێگەی پارتی دەسەڵاتدار دروستکردووە.
  • هەر ئەمەش نییە کە وایکردووە هاوڵاتییانى ئەمریکا لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکان ڕاى جیاوازیان هەبێت.
  • ئەوانەى بابەتە ئابوورییەکە کاریگەرى لەسەر دانەناون پرسی جەنگ شوێنى گرتووەتەوە و دەیانەوێت وڵاتەکەیان بەدوور بێت لە ئاڵۆزییە سەربازییەکان.
  • بەردەوامیی قەیرانە سەربازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێرشە نێودەوڵەتییەکان بوونەتە هۆی ناڕەزایەتییەکی فراوان لە شەقامی ئەمریکا.
  • تەرخانکردنى هاوکارییە سەربازییەکان کە بە میلیارەها دۆلارە، لە کاتێکدا ئابووری ناوخۆ ڕووبەڕووی ئاڵۆزی بووەتەوە، بووەتە چەکێکی بەهێز لە دەستی بەربژێرە دیموکراتەکان بۆ ڕەخنەگرتن لە سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەی ئێستا.
  • عەبدوللـەتیف ئەلسەید، بەربژێری دیاری دیموکراتەکان بۆ ئەنجوومەنی پیران لە ویلایەتی میشیگن، دەڵێت، هاوڵاتییانی ئەمریکا ناتوانن لە یەک کاتدا باجی جەنگە بێکۆتاکانی دەرەوە و گرانبوونی نرخی بەنزین و بژێویی ڕۆژانەیان بدەن.
  • دەشڵێت، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە خۆیان لە تێوەگلانە دەرەکییەکان بپارێزن و بژێویی خەڵک بخەنە پێش ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانەوە.
  • کۆمارییەکان ڕاى دیکەیان هەیە و وەڵامى ئەوان بەجۆرێکى دیکەیە.
  • لە بەرامبەر قسەکانى ئەلسەید، مایک ڕۆجەرز بەربژێرى کۆمارییەکان لە ویلایەتی میشیگن و ئەندامی پێشووی کۆنگرێس، بەهۆی ناڕەزایەتیی شەقامەوە هەڵوێستی بەرامبەر ئاڵۆزییە نێودەوڵەتییەکان نەرمتر کردووەتەوەو دەڵێت، پێویستە سەقامگیری بگێڕینەوە بۆ بازاڕەکانی وزە.
  • ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەر نەتوانن کۆنتڕۆڵی ئاسایشی سنوور و نرخی سووتەمەنی بکەن، توانای پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان لەدەست دەدەن.

ترەمپ لەمبارەوە چى دەڵێت؟

ئەوەى ئێستا بووەتە جێگاى ڕەخنەى سەرەکى، دۆناڵد ترەمپە، ئەویش لە زۆربەى وتار و دیمانەکانیدا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەرزبوونەوەی نرخەکان و تەنگژەی سووتەمەنی ئاماژەی خاوکردنەوەی بەرهەمهێنانی ناوخۆیین.

بۆچوونى ناوەندە فەرمییەکانى ناوخۆى ئەمریکا

بەڵام ئامار و پێشبینییەکان و ڕاپرسیەکان ژمارەى دیکە دەڵێن، کە دیارترین ناوەندەکانی شیکاریی سیاسی وەک کووک پۆلەتیکاڵ ڕیپۆرت و ساباتۆس کریستاڵ بۆڵ، ئاماژە بەوە دەکەن، بەهۆی خراپى و ناڕەزایی لە دۆخى ئابوورییەوە، دیموکراتەکان هەلێکی بەهێزیان لەبەردەمدایە، بۆ گۆڕانکارى لە ژمارەى کورسییەکانى ئەنجوومەنى نوێنەران و ئەنجوومەنى پیران.


پێشبینییە بەرچاوەکان دەریانخستووە، دیموکراتەکان چانسی زۆریان هەیە بۆ بەدەستهێنانەوەی زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەران، کە تەنیا پێویستیان بە بەدەستهێنانی سێ کورسی زیاترە. هەرچى ئەنجوومەنی پیرانە کێبڕکێکە زۆر قورسە و نزیکە لە یەکترەوە، چونکە کۆمارییەکان لە ئێستادا زۆرینەی 53 بە 47 پێکدەهێنن. بەڵام ئەمەش بەدەرنییە لە کێبڕکێ و لە ویلایەتەکانی وەک میشیگن، ئایۆوا، جۆرجیا و مەین گەیشتووەتە لوتکە و هەر ڕووداوێکی ئابووریی خێرا دەتوانێت زۆرینەکە ئاڵوگۆڕ پێبکات.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

وەزیری وزەی ئەمریکا: یەک بەرمیل نەوتى ڤەنزوێلا بە 45 دۆلار دەکڕین؛ مادورۆ بە 31 دۆلاری دەفرۆشت

یەدەگی ستراتیژیی نەوتی ئەمریکا بۆ نزمترین ئاستی 44 ساڵی ڕابردوو دابەزی

پەرەسەندنی سەربازیی ئەمریکا و ئێران و هەڵکشانی نرخی نەوت لە جیهان

کەناڵ8

56 خولەک پێش ئێستا