نەتەوە یەکگرتووەکان: شەپۆلى گەرما و وشکەساڵی هەڕەشە لە ئاسایشی خۆراکی جیهان دەکەن

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • نەتەوە یەکگرتووەکان: شەپۆلى گەرما و وشکەساڵی هەڕەشە لە ئاسایشی خۆراکی جیهان دەکەن.
  • ئەنتۆنیۆ گوتێریس، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا بە توندی ڕەخنەی لە کاڵبوونەوەی پابەندبوونی وڵاتان بە پەیماننامەی کەشوهەوا گرت.

لە هەنگاوێکی هۆشیار کەرەوەدا لە پەراوێزی کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا، دەستەی کەشوهەوای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (IPCC) نوێترین ڕاپۆرتی زانستیی خۆی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە بەرزبوونەوەی پێوانەیی پلەکانی گەرما لەسەر ئاستی جیهان دەکات.


زانیارییەکانى ناو ڕاپۆرتەکە

  • هاوینی ئەمساڵ لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی ناوەڕاستی ئەورووپا، بە تایبەت لە وڵاتانى دەوروبەرى دەریای ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پلەکانی گەرما ریکۆردی مێژوویی نوێیان تۆمارکردووە، کە بووەتە هۆی وشکبوونی سەرچاوە سەرەکییەکانی ئاو، ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە دارستانەکاندا و زیانی ملیارەها دۆلاری بۆ کەرتی کشتوکاڵ هەبووە.
  • ئەنتۆنیۆ گوتێریس، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا بە توندی ڕەخنەی لە کاڵبوونەوەی پابەندبوونی وڵاتان بە پەیماننامەی کەشوهەوا گرت و ڕایگەیاند، ئێمە لە قۆناغێکداین کە زەوى بەرەو کوڵان دەچێت، هەوڵەکانى وڵاتانی پیشەسازی لە کەمکردنەوەی گازە ژەهراوییەکان، دەبێتە هۆى سزادانی ڕاستەوخۆی نەوەکانی داهاتوو.
  • هاوکات، ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO) هۆشداریدا کە وشکەساڵی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا و باشووری ئاسیا کاریگەرى لەسەر بەرهەمهێنانی گەنم و برنج هەبووە و بە ڕێژەی 15% بەرهەمەکانى کەمکردووەتەوە، کە ئەمەش مەترسیی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و سەرهەڵدانی شەپۆلی نوێی کۆچبەری لە جیهاندا چەند بەرامبەر دەکات.
  • سەرەڕای ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا وڵاتان بەڵێنی تەرخانکردنی بڕى 100 ملیار دۆلارییان دا بۆ سندوقی کەشوهەوا تاوەکو هاوکاریی وڵاتانی تازە پێگەیشتوو بکرێت لە ڕێگرى بۆ بڵاوبوونەوەى گازە ژەهراوییەکان، بەڵام جێبەجێکردنی ئەم بەڵێنانە بەهۆی قەیرانە ئابوورییەکان و جەنگەوە نەتوانراوە وەک پێویست جێبەجێبکرێت.

بە گوێرەى شارەزایانی ژینگە، ئەگەر وڵاتە پیشەسازییە گەورەکان بەپەلە ڕێژەی بەکارهێنانی سووتەمەنییە بەبەردبووەکان کەم نەکەنەوە، تا کۆتایی ئەم دەیەیە کاریگەرى زۆر لەسەر ژینگە درووستدەکات و بەرهەمەکانى کشتوکاڵیش بەهۆى گۆڕانى کەشوهەوا کەم دەبنەوە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

یونسێف: بەهۆی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا کچان ڕووبەڕووی مەترسیی زیاتر دەبنەوە

هۆشداریی توند لە نەتەوەیەکگرتووەکان؛ جیهان سنووری 1.5 پلەی تێپەڕاند

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا