دوای18  ساڵ پاپای ڤاتیکان لە سەردانێکی فەرمیدا گەیشتە فەڕەنسا

شێوە عومەر 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • دوای18  ساڵ پاپای ڤاتیکان لە سەردانێکی فەرمیدا گەیشتە فەڕەنسا.
  • پاپا لیۆی چواردەیەم چوار ڕۆژ لە فەرەنسا دەمێنێتەوە.
  • پاپا لە گەشتەکەیدا تیشک دەخاتە سەر ژیریی دەستکرد و ئاشتی.

ئەمڕۆ، کاتێک یەکەم پاپای ئەمریکی، کە داپیرەی لای باوکییەوە لە فەڕەنسا لە دایک بووە، بۆ گەشتێکی چوار ڕۆژە گەیشتە فەڕەنسا، زەنگی کڵێساکان لە سەرانسەری وڵاتەکەدا لێدران.


پێشوازى لە پاپا

  • ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا و هاوسەرەکەی لە فڕۆکەخانە پێشوازییان لە پاپا لیۆی چواردەیەم کرد، کە یەکەم سەردانی فەرمیی پاپای ڤاتیکانە لە دوای سەردانەکەی پاپا بێنێدیکتی شانزەیەم لە ئەیلوولی 2008ـدا.
  • پاپا لیۆ لە کۆشکی ئیلیزێوە هانی فەڕەنسای دا وەکو "پاڵەوانێکی ماندوونەناسی ئاشتی" لەسەر ئاستی جیهان بمێنێتەوە، هاوکات هۆشداری دا لە لەدەستدانی مرۆڤایەتی لە سەردەمی ئامێرەکاندا و نیگەرانییەکانی لە بارەی ژیریی دەستکرد خستەڕوو.
  • پاپا هۆشداریشیدا لە دەستکاریکردنی بۆماوەیی، بازرگانیکردن بە ئەندامانی لەشى مرۆڤ و مردنی خۆویستانە، لەکاتێکدا پەرلەمانی فەرەنسا لە مانگی حوزەیراندا، یاسایەکی پەسەند کرد کە مافی مردنی خۆویستانە بۆ ئەو نەخۆشانەی چارەسەریان نییە، مسۆگەر دەکات.

چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی دوو ڕۆژی یەکەمی گەشتەکەیدا، ملیۆنێک کەس بەشداری لە چالاکییە ئاینییەکان بە ڕابەرایەتی پاپا بکەن.

بۆ دوا قۆناغی گەشتەکەشی لە شاری مێتز لە ڕۆژی دووشەممەدا، چاوەڕوان دەکرێت پاپا لیۆ وتارێک سەبارەت بە ئاشتی لە ئەورووپا پێشکەش بکات، لە کاتێکدا جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا پێدەنێتە پێنجەم ساڵییەوە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

پاپای ڤاتیکان داوا لە ئەورووپا و ئەمریکا دەکات کۆچبەران بپارێزن

پاپای ڤاتیکان هۆشداری لە توندکردنەوەی یاساکانی کۆچبەری دەدات

شێوە عومەر

1 کاتژمێر پێش ئێستا