کۆنسێرتی پایزەی ئۆرکێسترای مەریوان بەڕێوەچوو

سامیا حەسەن 57 خولەک پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە:

  • لە کۆنسێرتەکەدا 16 گۆرانی فۆلکلۆری کوردی پێشکەشکران.
  • ئۆرکێسترای مەریوان نزیکەی 60 ئەندامی هەیە.

کۆنسێرتی پاییزەی ئۆرکێسترای مەریوانە.. بە بەشداریی میوزیکژەن و گۆرانیبێژانی شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.


بەرزبوونەوەی دەنگی ئاوازی هونەر و فۆلکلۆری کوردی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

  • ڕێکخەرانی  دڵخۆشن بە پێشوازی گەرمی ئەمساڵی خەڵک بۆ کۆنسێرتی پاییزەی ئۆرکێسترای مەریوان.
  • نزیکەی 60 ئەندام لە ژەنیار و گۆرانیبێژ لە شارەکانی وەک مەریوان سەقز، سنە، مەهاباد، بۆکان و کوردەکانی تاران و کەرەج لەم ئۆرکێسترایەی پاییزەی ئەمساڵ کۆبوونەوە.
  • ئەم گرووپە چەند ساڵێکە لە زۆربەی شارە جیاوازەکان چالاکی جۆراجۆریان هەیە و لە سێ ساڵی ڕابردووشدا نزیکەی شەش بۆ حەوت کۆنسێرتی هونەریان کردووە.
  • ساڵانە لەگەڵ گۆڕینی ڕەنگی سروشت، دەنگی ئاوازی هونەر و فۆلکلۆری کوردی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرزدەبێتەوە.

ڕێکخەرانیشی دڵخۆشن بە پێشوازی گەرمی ئەمساڵی خەڵک.

نزیکەی 60 ئەندام لە ژەنیار و گۆرانیبێژ لە شارەکانی وەک مەریوان سەقز، سنە، مەهاباد، بۆکان و کوردەکانی تاران و کەرەج لەم ئۆرکێسترایەی پاییزەی ئەمساڵ کۆبوونەوە.

ئەم گرووپە چەند ساڵێکە لە زۆربەی شارە جیاوازەکان چالاکی جۆراجۆریان هەیە و لە سێ ساڵی ڕابردووشدا نزیکەی شەش بۆ حەوت کۆنسێرتی هونەریان کردووە.

هەوڵێک بۆ پاراستنی ڕەسەنایەتیی و ڕاگرتنی فۆلکلۆری کوری

ئۆرکێسترای مەریوان، گرووپێکی موزیک و هونەریی کوردییە، ساڵانە لە وەرزە جیاوازەکان کۆنسێرتی هونەری ڕێکدەخەن و ئامانجیان هەنگاونانە بۆ پەرەپێدانی گۆرانیی کوردی و پاراستنی ڕەسەنایەتیی ئاواز و زیندوو ڕاگرتنی فولکلۆری کوردییە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ :

مەرزیە فەریقی.. سیمبولی شۆڕشی ژن لە هونەری کوردییدا

قوباد تاڵەبانی: خانەوادەی بەڕێزی کابان بەشێکی گرنگن لە ناسنامەی هونەریی شاری سلێمانی

سامیا حەسەن

57 خولەک پێش ئێستا