ناوەڕاستى ئەم هەفتەیە لیستى مووچەى مانگى ئەیلوول ڕەوانەى بەغداد دەکرێت
پووختەی هەواڵەکە:
- شاندى تەکنیکى وەزارەتى دارایی بۆ وردبینى دەچێتە بەغداد.
- بەڕێوەبەری بایۆمەتریی دهۆک: 10 ڕۆژە لیست بە پەیڕۆڵ دراوەتە دارایی.
بڕیارە لە ناوەڕاستى ئەم هەفتەیەدا لیستى مووچەى مانگى ئەیلوول بە سیستمى پەیڕۆڵ ڕەوانەى بەغداد بکرێت و شاندى تەکنیکى دارایییش بۆ وردبینى بچنە وەزارەتى دارایی عێراق.
پەیڕۆڵکردنی لیستی مووچە وردبینی گەنجییەکان
- ماوەى 10 ڕۆژە لیستى مووچە بە سیستمى پەیڕۆڵ تەواو کراوە گەنجینەى پارێزگاکان وردبینیان تێدا کردووە پاشان ڕەوانەى وەزارەتى دارایی کراوە.
- لیستی مووچەی مانگی نۆ لەلایەن هەزار و 189 یەکەی ژمێریارییەوە بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە دەکرێت، کە سەر بە وەزارەت و دامەزراوە فەرمییەکانى هەرێمى کوردستانن.
- لە وەزارەتى داراییەوە زانیارى بە کەناڵ8 دراوە کە لە ڕۆژانى سێشەممە و چوارشەممەى ئەم هەفتەیە، لیستەکە ڕەوانەى بەغداد دەکرێت.
- هۆکارى دواکەوتنى لیستى مووچەى مانگى ئەیلوولى بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە پێداچوونەوە بە ناوى سیانى دایکى مووچەخۆران کراوە، ئەوەش پاش گشتاندنى وەزارەتى دارایی بۆ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە فەرمییەکان بووە.
هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچەی ئەیلوول ناردنی بۆ بەغداد
فرسەت سەلیم، بەڕێوەبەری بایۆمەتریی دهۆک بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ماوەى 10 ڕۆژە لیستى مووچە بە سیستمى پەیڕۆڵ تەواو کراوە گەنجینەى پارێزگاکان وردبینیان تێدا کردووە پاشان ڕەوانەى وەزارەتى دارایی کراوە.
ڕاشیگەیاند" ناوەڕاستى ئەم هەفتەیە لیستى مووچەى مانگى ئەیلوول بۆ بەغداد ڕەوانە دەکرێت".
لیستی مووچەی مانگی نۆ لەلایەن هەزار و 189 یەکەی ژمێریارییەوە بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە دەکرێت، کە سەر بە وەزارەت و دامەزراوە فەرمییەکانى هەرێمى کوردستانن.
هاوکات، لە وەزارەتى داراییەوە زانیارى بە کەناڵ8 دراوە کە لە ڕۆژانى سێشەممە و چوارشەممەى ئەم هەفتەیە، لیستەکە ڕەوانەى بەغداد دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى، هۆکارى دواکەوتنى لیستى مووچەى مانگى ئەیلوولى بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە پێداچوونەوە بە ناوى سیانى دایکى مووچەخۆران کراوە، ئەوەش پاش گشتاندنى وەزارەتى دارایی بۆ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە فەرمییەکان بووە.
پاش گەیشتنی لیستەکە، وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە ناوەکان و بڕی پارەکە دەکات و شاندی تەکنیکیی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە لەسەر هەر گۆڕانکارییەک دەدەن.
لە 23ـى ئەیلوولەوە دابەشکردنى مووچە لەوێ دەستیپێکردووەو چاوەڕوان دەکرێت لەسەرەتاى مانگى 10 دابەشکردنى مووچە لە عێراق تەواو دەکرێت، پاش ئەوە پارەى مووچە بۆ هەرێمى کوردستان ڕەوانە دەکرێت.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ:
ئەنجوومەنی وەزیران پرسی یەکخستنەوەی پێشمەرگە و مووچەکانیان تاوتوێ دەکات
بەرمیلێک نەوت بە نیوەی مووچەی فەرمانبەرێکە؛ گرانیی سووتەمەنی هاونیشتمانیانی نیگەران کردووە
وەزارەتى دارایی عێراق: دابەشکردنى مووچەى مانگى ئەیلول دەستپێدەکات
45 خولەک پێش ئێستا