سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ باڵیۆزی بەڕیتانیا لە بەغداد کۆبووەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- سەرۆککۆماری عێراق: گرنگەی بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەڕیتانیا دەدەین
- سەرۆککۆماری عێراق: دەمانەوێت سوود لە تواناکانی بەڕیتانیا ببینین
سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لە باڵیۆزی بەڕیتانیا لە عێراق کرد، پێکەوە باسییان لە پەیوەندییە دوولایەنەکان و دواین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لە ڕووی ئەمنی و سیاسییەوە کرد.
تاوتوێکردنی دواین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە
- سەرۆککۆمار لە دیدارەکەدا جەختی لە پابەندبوونی عێراق کردووە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەڕیتانیا، بەتایبەت لە ڕووی ئابووری، وەبەرهێنان و بازرگانی.
- نزار ئامێدی باسی لە پشتبەستن بە گفتوگۆ و ڕێکارە دیپلۆماسییەکان لە چارەسەر کردنی قەیران و ئاڵنگارییەکان کردووە بۆ دابینکردنی ئاسایشی و سەقامگیری کردووە.
- باڵیۆزی بەڕیتانیا جارێکی دیکە دڵنیایدا لە ویستی وڵاتەکەی لە بەردەوامی دان بە پاڵپشتی کردنی عێراق و باشترکردنی هەماهەنگی و پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ئاشكرایکرد، نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغداد، پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەڕیتانیا لە عێراق کرد و پێکەوە باسیان لە دواین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، سەرۆککۆمار لە دیدارەکەدا جەختی لە پابەندبوونی عێراق کردووە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەڕیتانیا، بەتایبەت لە ڕووی ئابووری، وەبەرهێنان و بازرگانی، باسیشی لە سوودبینین لە تواناکانی بەڕیتانیا کردووە ، ئەمە جگە لە گرنگی هاندانی کۆمپانیا بەڕیتانییەکان تاوەکو لە عێراق وەبەرهێنان بکەن.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کراوە، نزار ئامێدی باسی لە پشتبەستن بە گفتوگۆ و ڕێکارە دیپلۆماسییەکان لە چارەسەر کردنی قەیران و ئاڵنگارییەکان کردووە بۆ دابینکردنی ئاسایشی و سەقامگیری کردووە.
لەبەرامبەریشدا، باڵیۆزی بەڕیتانیا جارێکی دیکە دڵنیایدا لە ویستی وڵاتەکەی لە بەردەوامی دان بە پاڵپشتی کردنی عێراق و باشترکردنی هەماهەنگی و پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
ئەم کۆبوونەوە لە کاتێکدایە کە بڕیارە 30ی ئەیلول، هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان عێراق بە جێبهێڵن و ئەرکی خۆیان لە وڵاتەکە کۆتایی پێبهێنن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ:
سەرۆکایەتییەکانی عێراق: چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت
نزار ئامێدى و هادى عامرى باسیان لە تەواوکردنى کابینە وزارییەکەى زەیدى کردەوە
52 خولەک پێش ئێستا