نزار ئامێدى و هادى عامرى باسیان لە تەواوکردنى کابینە وزارییەکەى زەیدى کردەوە

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
نزار ئامێدى سەرۆککۆمارى عێراق لەگەڵ هادى عامرى ئەمیندارى گشتیی ڕێکخراوى بەدر کۆبووەوە
نزار ئامێدى سەرۆککۆمارى عێراق لەگەڵ هادى عامرى ئەمیندارى گشتیی ڕێکخراوى بەدر کۆبووەوە

پووختەی هەواڵەکە

  • نزار ئامێدى سەرۆککۆمارى عێراق لەگەڵ هادى عامرى ئەمیندارى گشتیی ڕێکخراوى بەدر کۆبووەوە
  • لەکۆبوونەوەکە گفتوگۆکرا لەسەر پەلەکردن لە تەواوکردنى کابینە وزارییەکەى عەلى زەیدى.

نزار ئامێدى سەرۆککۆمارى عێراق لەگەڵ هادى عامرى ئەمیندارى گشتیی ڕێکخراوى بەدر کۆبووەوە و لەکۆبوونەوەکە گفتوگۆکرا لەسەر پەلەکردن لە تەواوکردنى کابینە وزارییەکەى عەلى زەیدى بۆئەوەى خزمەتى زیاترى هاوڵاتییان بکرێت.



ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتی کۆمار دەربارەی کۆبوونەوەکە

  • تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات، شایستە دەستوورییەکانی داهاتوو و گرنگیی برەودان بە لێکتێگەیشتن و گفتوگۆ لەنێوان هێزە نیشتمانییەکان کرا.
  • جەخت لەسەر پێویستیی پشتیوانیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی کارنامەکەیدا لە ڕێگەی پەلەکردن لە تەواوکردنی کابینە وەزارییەکەى کرایەوە.
  • دەرفەت بە دامەزراوەکانی دەوڵەت بدات ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن و وەڵامدەرەوەی خواست و داواکارییەکانی هاوڵاتییان بن.
  • لە کۆبوونەوەکە باس لە پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و گرنگیی یەکخستنی هەڵوێستە نیشتمانییەکان بەرامبەر بە ئاڵنگارییە بەردەوامەکان کراوە.


لە ڕاگەیێنراوى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق هاتووە، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی خالید شوانی وەزیرى داد و هەرێم کمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات، شایستە دەستوورییەکانی داهاتوو و گرنگیی برەودان بە لێکتێگەیشتن و گفتوگۆ لەنێوان هێزە نیشتمانییەکان کرا.


پێویستی پشتیوانی لە حکومەت بۆ جێبەجێکردنی کارنامەکەی


هەر لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، جەخت لەسەر پێویستیی پشتیوانیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی کارنامەکەیدا لە ڕێگەی پەلەکردن لە تەواوکردنی کابینە وەزارییەکەى کرایەوە، بە جۆرێک دەرفەت بە دامەزراوەکانی دەوڵەت بدات ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن و وەڵامدەرەوەی خواست و داواکارییەکانی هاوڵاتییان بن.

تاوتوێکردنی دواین گۆڕانکارییەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکە

لەکۆتایی ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکە باس لە پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و گرنگیی یەکخستنی هەڵوێستە نیشتمانییەکان بەرامبەر بە ئاڵنگارییە بەردەوامەکان کراوە، تاکو بەرژەوەندییەکان، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بپارێزرێت و توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ پێشهاتە جۆراوجۆرەکان بەهێزتر بکرێت.

بەر لە چوار مانگ و لە 14ـى ئایار ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق متمانەى بە بەشێک لە کابینە وزارییەکەى عەلى زەیدى بەخشى، لە کۆى 23 وەزارەت متمانە بە وەزیرەکانیان بەخشراوە و نۆ وەزارەت لەلایەن بریکارەکانەوە بەڕێوەدەبرێن.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا کۆبوونەوە

سەرۆککۆمار سەردانى کێڵگەى خورماى فەدەک و شارى کشتوکاڵی کەربەلاى کرد

سەرۆککۆمار پێشوازیى لە فەرماندەى هێزەکانى حەفتا کرد

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا