ئۆجەلان: چارەسەر لە دروستکردنی دەوڵەت-نەتەوەدا نییە

محەمەد عەلی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
عەبدوڵا ئۆجەلان،
لە کاتی خوێندنەوەی یەکێک لە پایەمەکانیدا
عەبدوڵا ئۆجەلان، لە کاتی خوێندنەوەی یەکێک لە پایەمەکانیدا

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئۆجەلان: ئامانج دابەشکردنی تورکیا نییە بەڵکو بونیادنانی دیموکراسییەکی ڕاستەقینەیە.
  • عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامێکی ئاڕاستەی کۆنفڕاسنی ئاشتی و تێکەڵبوونەوەی دیموکراتی کرد.
  • ئۆجەلان :بەهێزترین چەکی ئێمە گوتار، یاسا و کۆمەڵگەی ڕێکخراوە.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان جەخت دەکاتەوە لەوەی چارەسەری جوداییخوازانە لەگەڵ ڕاستیی ئەم جوگرافیایەدا ناگونجێت و دەڵێت: "لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ڕێگەی دەربازبوون لە قەیرانەکان لە دروستکردنی دەوڵەت-نەتەوەی نوێ نییە کە سنوورەکان وێران بکەن".


پەیامی ئۆجەلان بۆ کۆنگرەی ئاستی و تێکەڵبوونەوەی دیموکراتی لە لەندەن

  • نە دیموکراسی و نە ئاشتی کۆمەڵایەتی ناتوانن لەژێر سێبەری چەکدا ڕەگ داکوتن". دەشڵێت: " نابێت چیتر ستایشی چەک بکرێت. بەهێزترین چەکی ئێمە گوتار، یاسا و کۆمەڵگەی ڕێکخراوە.
  • عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێکی ئاڕاستەی کۆنفرانسی "ئاشتی و تێکەڵبوونەوەی دیموکراتی" کرد کە لە لەندەن بەڕێوەدەچێت.
  • عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە: "نە دیموکراسی و نە ئاشتی کۆمەڵایەتی ناتوانن لەژێر سێبەری چەکدا ڕەگ داکوتن". دەشڵێت: " نابێت چیتر ستایشی چەک بکرێت. بەهێزترین چەکی ئێمە گوتار، یاسا و کۆمەڵگەی ڕێکخراوە".
  • ئەو کەسانەی خەباتی چەکدارییان کردووە بتوانن بگەڕێنەوە بۆ ژیانی سیاسی و مەدەنی، دەرفەتی ئەوەیان هەبێت لەناو سیاسەتی دیموکراتیدا بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ.
  • بەپێویستیشی دەزانێت، ئەو کەسانەی خەباتی چەکدارییان کردووە بتوانن بگەڕێنەوە بۆ ژیانی سیاسی و مەدەنی، دەرفەتی ئەوەیان هەبێت لەناو سیاسەتی دیموکراتیدا بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ.
  • چارەسەری جوداییخواز لەگەڵ ڕاستیی ئەم جوگرافیایەدا ناگونجێت. چونکە گەل، کولتوور و بیروباوەڕەکان لەم جوگرافیایەدا پێکەوە دەژین". دەشڵێت "تێکەڵبوون پێچەوانەی تواندنەوەیە".
  • لە جیهانی ئێستادا، گەلی کورد ڕاستییەکی مێژووییە و چیتر نکۆڵی لێ ناکرێت لەبەر ئەوە، ئەرکی پەکەکە کۆتایی هاتووە.
  • ئەو تورکیایەی کە کورد بە هۆشیارییەکی دیموکراتییەوە بەشداری تێدا بکات، دەبێتە کۆمارێکی دیموکراتی.

"پەیوەندی نێوان کورد و تورک و فارس و عەرەب پەیوەندییەکی دژبەیەک نییە"

لەبارەی پەیوەندیی کورد لەگەڵ نەتەوەکانی ناوچەکە، ئۆجەلان دەڵێت: "پەیوەندیی هەزار ساڵەی نێوان کورد و تورک، کورد و فارس، کورد و عەرەب، پەیوەندییەکی دژبەیەک نییە بەڵکو سەرەڕای هەوراز و نشێوەکانی، لەسەر بنەمای پشتگیریی یەکتر بونیاد نراوە". ئاماژە بەوەش دەکات پەیوەندییەکە بە کێشانی سنوور چارەسەر نابێت.

بەگوتەی ئۆجەلان "چارەسەری جوداییخواز لەگەڵ ڕاستیی ئەم جوگرافیایەدا ناگونجێت. چونکە گەل، کولتوور و بیروباوەڕەکان لەم جوگرافیایەدا پێکەوە دەژین". دەشڵێت "تێکەڵبوون پێچەوانەی تواندنەوەیە".

عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەڵێت: "پەکەکە بوونی کوردی سەلماند و زنجیری نکۆڵی پساند". ئاماژە بەوەش دەکات، لە جیهانی ئێستادا، گەلی کورد ڕاستییەکی مێژووییە و چیتر نکۆڵی لێ ناکرێت لەبەر ئەوە، ئەرکی پەکەکە کۆتایی هاتووە.

ئۆجەلان جارێکی دیکە باس لە تورکیایەکی دیموکراتی دەکات و دەڵێت: "ئەو تورکیایەی کە کورد بە هۆشیارییەکی دیموکراتییەوە بەشداری تێدا بکات، دەبێتە کۆمارێکی دیموکراتی". جەخت لەوەش دەکاتەوە ئامانجیان لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دابەشکردن نییە، بەڵکو بونیادنانی دیموکراسییەکی ڕاستەقینەیە.

بە گوتەی ئۆجەلان دەوڵەت-نەتەوە چارەسەر نییە و دەڵێت: "لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ڕێگەی دەربازبوون لە قەیرانەکان لە دروستکردنی دەوڵەت-نەتەوەی نوێ نییە کە سنوورەکان وێران بکەن، بەڵکو لە زیندووکردنەوەی خاڵە هاوبەشەکانی نێوان گەلاندایە"، دەشڵێت: "پرسی کورد چیتر تەنیا کێشەی گەلێک نییە بەڵکو پرسی داهاتووی هاوبەشی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە".

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا دەڵێت: "گەر پرسی کورد چارەسەر نەکرێت، مەحاڵە هەر کەسێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا داهاتوویەکی ئارامتر و شیاوتر بۆ ژیان بونیاد بنێت".

زانیاری زیاتر بۆ تۆ:

ئەنجوومەنی بەدواداچوون لە تورکیا دەسەڵاتی لیژنەکانی "پرۆسەی چارەسەری" یەکلاییکردەوە

نوعمان کورتوڵموش: تاوەکو پەکەکە چەک دانەنێت یاسای پڕۆسەکە جێبەجێناکرێت

کەناڵ8 زانیاریی لەبارەی ڕۆڵی ئۆجەلان لە لیژنە فەرمییەکانی پرۆسەی چارەسەرییدا بڵاودەکاتەوە

ئۆزەل: خانووەکەی ئۆجەلان جێگەی باس نییە و گرنگ گەڕانەوەی دەمیرتاشە

ڕاوێژکاری ئەردۆغان: خانووەکەی ئۆجەلان لە ناو گرتووخانەى ئیمراڵیدایە

محەمەد عەلی

2 کاتژمێر پێش ئێستا