ئەمریکا 15 ملیۆن دۆلار وەک پاداشت دیاریدەکات بۆ ئاشکراکردنی تۆڕی دارایی سوپای پاسداران
بەهزاد ئەحمەد 45 خولەک پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- ئەمریکا 15 ملیۆن دۆلار وەک پاداشت دیاریدەکات بۆ ئاشکراکردنی تۆڕی دارایی سوپای پاسداران.
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە "پاداشت بۆ دادپەروەری" ناویناوە.
بە گوێرەی بەرنامەیەک کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە "پاداشت بۆ دادپەروەری" ناویناوە، پاداشتەکە تایبەتە بەو کەسانەی زانیاری لەسەر سێ کەسایەتی دەدەن، ئەوانیش هەریەکە لە ئەحمەد جەعفەر عەبادی، عەبدوڵا میهرابی و عەلی ئەسغەر نوروزین، کە ئەمریکا تۆمەتباریان دەکات بە پارەدارکردنی سوپای پاسدارانی ئێران.
پەیامەکەى وەزارەتى دەرەوە لە تۆڕى ئێکس
- ئاشکراکردنی زانیاری لەسەر ئەو کەسانە، یارمەتیدەریان دەبێت بۆ نەهێشتنی هێرشە مووشەکی و درۆنەکانییەکانی ئێران و ڕێگرتن لە زیانە گیانییەکان.
- ئەو کەسایەتییانە بەشدارن لە دابینکردنی مووشەک و درۆن و کەرەستەی سەربازی بۆ سوپای پاسداران.
- ئەوەی زانیاری لەسەر ئەو سێ بەرپرسە یان چالاکییە داراییەکانی پەیوەست بە هێزی ئاسمانیی ئێران بدات، بەشێوازێکی شایستە پاداشت دەکرێت، کە بڕەکەی 15 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
میدیای سوپای پاسداران ڕەخنەی توند لە عەباس عێراقچى دەگرێت
گوتەبێژی سوپای پاسداران: ئێران مەرجەکانی بۆ کۆتاییهاتنی جەنگ قورستر کردووە
بەهزاد ئەحمەد
45 خولەک پێش ئێستا