فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە ڕاگەیێنراوێکى لە بارەى کشانەوەى هاوپەیمانان بڵاوکردەوە
پووختەى هەواڵەکە
- فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە ڕاگەیێنراوێکى لەبارەى کشانەوەى هاوپەیمانان بڵاوکردەوە
- فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە: دەمانەوێت پەیوەندیمان لەگەڵ ئەو وڵاتانە بەردەوام بێت
لە ڕاگەیێنراوى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان هاتووە، فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە سوپاسى ڕۆڵى هاوپەیمانان دەکات کە شانبەشانى پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لە شەڕى دژى داعش جەنگاون، هەوڵەکانیان یارمەتیدەربوون لە پاراستنى هەرێمى کوردستان و شکست پێهێنانى داعش، فەرمانگەکە پێزانینى هەیە بۆ گیانبەختکردنى ئەو کەسانەى لەکاتى ڕووبەڕووبونەوەى داعش گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.
درێژەى ڕاگەیێنراوەکە
- حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵ پابەندى کارى پێکەوەیین بۆ ڕووبەڕووبنەوەى داعش و هەر مەترسییەک بێتە ڕێگەیان.
- قۆناغى ئێستا کشانەوەى هاوپەیمانانە لە عێراق و بەواتاى کۆتاییهاتنى پەیوەندییەکان نایەت، بەڵکو لەمەودوا پەیوەندییەکان دەگۆڕێت بۆ پەیوەندیی دوو قۆڵى و فرەلایەن لە بوارى سەربازیی، گەشەپێدانى ئابوورى و چەندین بوارى دیکە.
ئەوە لە کاتێکدایە، ڕۆژى چوارشەممە، 30ـى ئەیلوول، عەلی فالح زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ دژایەتیکردنی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق ڕاگەیاند.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
سەرۆککۆماری عێراق بە بۆنەی ڕۆژی سەروەرییەوە پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات
بەرپرسێکی عێراقی: سوپای ئەمریکا بە تەواوی لە عێراق کشاوەتەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا