عەلى زەیدی: ئەمڕۆ دەستپێکێکی جددی دەبێت بۆ چارەسەرکردنی پرسی چەکی دەرەوەی دەسەڵات

کیژان مەحمود 47 خولەک پێش ئێستا
عەلى فالح زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق
عەلى فالح زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق

پووختەى هەواڵەکە

  • عەلى زەیدی: ئەمڕۆ دەستپێکێکی جددی دەبێت بۆ چارەسەرکردنی پرسی چەکی دەرەوەی دەسەڵات.
  • عەلى زەیدی: دواین وادە بۆ ڕادەستکردنى چەک 30ـی حوزەیرانی 2027 دەبێت.
  • عەلى زەیدی: کار بۆ داماڵینی چەکی تەواوی گرووپە چەکدارە ناپەیوەندیدارەکان بە عێراقەوە دەکەین.
  • عەلى زەیدی: ڕێگری لە بەکارهێنانی خاک و ئاسمانی عێراق دژی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ دەکەین.
  • عەلى زەیدی: سیستمی بەرگریی ئاسمانیی بۆ وڵاتەکەمان دەکڕین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ـى تشرینى یەکەمى 2026، عەلى فالح زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق، ڕاگەیێنراوێکى بەبۆنەى ڕۆژى سەروەرى عێراق بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوەکردووە، 1ـى تشرینى یەکەمى 2026، شاهێدى دەستکەوتى نیشتمانى گەورەیە، ئەویش کۆتاییهێنانە بە ئەرکى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لە عێراق، هەروەها کشانەوەى ئەو هێزانە بەشێوەیەکى تەواو و کۆتایی لە ووشکانى و ئاسمان و دەریا و بە ئەنجامگەیاندنى سەروەرى تەواوەتى عێراق.


پەیامى پیرۆزبایی زەیدى لە گەلى عێراق و وادەى کۆکردنەوەى چەک

  • بەدەستهێنانی سەروەری، دەستکەوتێکی نیشتمانییە و شانازی عێراقییەکانە.
  • یەکی تشرینی یەکەم دەتسپێکێکی جددییە بۆ چارەسەرکردنی پرسی چەکی دەرەوەی دەسەڵات.
  • پابەندبوون بە شایستە دەستوورییەکان بە گوێرەی نەخشەڕێگەیەکی دیار و ڕوون و وادەیەکی دیاریکراو کە ڕێککەوتنی لەسەرکراوە و دوایین وادە 30ـی حوزەیرانی2027ە.
  • حکومەتی عێراق بە گوێرەی دەستوور کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی تەواوەتی چەک لەو گرووپە چەکدارییە بیانییانەی کە لە ناو خاکی عێراقدان.

ئەوە لە کاتێکدایە، پڕۆسەی کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق، لە ڕۆژى 30ـى ئەیلوولی 2026، بە شێوەیەکی فەرمی کۆتایی پێهات. ئەم پێشهاتە مێژووییە دوای ڕێککەوتنی ساڵی 2024ـى نێوان حکومەتی عێراق و واشنتن هات بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

زەیدی: عێراق چووەتە سەردەمێکی نوێوە

فوئاد حسێن: حکومەتى عێراق ڕەشنووسى پلانى کۆکردنەوەى چەکى ئامادەکردووە

کیژان مەحمود

47 خولەک پێش ئێستا