وەزارەتى بەرگریی تورکیا: قۆناغ بە قۆناغ سەربازگەى باشیک – زێلکان ڕادەستى لایەنە عێراقییەکان دەکرێتەوە
عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- وەزارەتى بەرگریی تورکیا: قۆناغ بە قۆناغ سەربازگەى باشیک – زێلکان ڕادەستى لایەنە عێراقییەکان دەکرێتەوە.
- وەزارەتى بەرگریی تورکیا: ڕادەستکردنەوەى سەربازگەکان لە چوارچێوەى ڕێوشوێنە ئەمنییەکانى عێراقدایە لە شنگال.
- وەزارەتى بەرگریی تورکیا: پڕۆسەى ڕادەستکردنەوەکە بەگوێرەى خشتەیەکى کاتیی دیاریکراو دەبێت.
- وەزارەتى بەرگریی تورکیا: هێزەکانمان لەسەر داواى حکومەتى عێراق هاتوونەتە سەربازگەى باشیک – زێلکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ـى تشرینى یەکەمى 2026، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، قۆناغ بە قۆناغ لە سەربازگەکانی باشیک و زێلکان دەکشێنەوە و کشانەوەکەشیان بەگوێرەی خشتەیەکی دیاریکراو دەبێت.
کۆنفڕانسى ڕۆژنامەوانى لە بارەى کشانەوەى تورکیا لە عێراق
- بڕیاردراوە سەربازگەکانی باشیک-زێلکان، قۆناغ بە قۆناغ ڕادەستی لایەنە عێراقییەکان بکرێتەوە.
- بڕیاری ڕادەستکردنەوەی سەربازگەکان، لە چوارچێوەی ئەو پێشکەوتنانەدا دێت کە حکومەتی ناوەندی عێراق لە گرتنەبەری ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی شەنگالدا بەدەستی هێناوە.
- پرۆسەی ڕادەستکردنەوەکە، بە گوێرەی میکانیزم و خشتەیەکی کاتی دیاریکراو جێبەجێدەکرێت.
- وەزارەتى بەرگریی تورکیا: هێزەکانیان لە ساڵی 2015ـەوە، لەسەر داوای بەرپرسانی عێراقی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی داعش ئەو سەربازگانەیان بەکارهێناوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، ڕۆژی 26ـی ئەم مانگە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، بە نەمانی گرووپەکانی دژ بە تورکیا لە شنگال، ئەوانیش دەست بە کشانەوە دەکەن.
پێشتر ئەردۆغان ڕایگەیاندبوو لەمەودوا حکومەتی عێراق دەسەڵاتی تەواوی بەسەر سنوورەکانی شنگالدا دەبێت.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا، دەسەڵاتی باڵای ئەمنیی ئەو وڵاتەیە و هەموو دوو مانگ جارێک لەبارەی پرسە ئەمنییەکانەوە کۆدەبێتەوە. دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەکە لە شەشی ئابی ئەمساڵدا بوو، جگە لە فەرماندەکانی سوپا، وەزیرانی بەرگری، دەرەوە، داد، ناوخۆ، دارایی و سەرۆکی میت بەشداری لە کۆبوونەوەکان دەکەن.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنیی: سەربازگەى باشیک ڕادەستى هێزە عێراقییەکان کرا
کەناڵ8 ئاشکرایکرد و ئەردۆغان و زەیدی پشتڕاستی دەکەنەوە؛ تورکیا دەکشێتەوە
عەدنان ئەحمەد
1 کاتژمێر پێش ئێستا