شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: چەکێکی زۆر لە ناوچە عەشایەرەکان تۆمارکراوە
کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: چەکێکی زۆر لە ناوچە عەشایەریی و دوورەدەستەکان تۆمارکراوە.
- سەعد مەعن: نزیکەى شەش ملیۆن چەک تۆمارکراوە
سەعد مەعن، سەرۆکى شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ـى تشرینى یەکەمى 2026، لەبارەى کۆکردنەوەى چەک، ڕایگەیاند، تۆمارکردنی چەک لەو ناوچانە زۆر گرنگە بەوپێیەی ئامارێکی ڕوون دەداتە هێزە ئەمنییەکان دەربارەی ئەو چەکەی کە هەیە و شێوازی ڕێکخستنەوەی بەگوێرەی پلانی حکومەت.
کارەکانى لیژنەى کۆکردنەوەى چەک
- سەعد مەعن: کاری لیژنەی کۆکردنەوەی چەک لە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە.
- سەعد مەعن: لەو بڕوایەدام لە ماوەی داهاتوودا گرووپە چەکدارەکانی کە ماون چەک ڕادەست دەکەن. سەعد مەعن: دەبێت چەک بە تەنیا لە دەستى دەوڵەت بێت.
حکومەتى عێراق لە سەرەتای مانگى حوزەیرانەوە، هەڵمەتى کۆکردنەوەى چەکى لە دەستى دەوڵەت دەستپێکردووە، ژمارەیەک لە گرووپەکانى ناو مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق تاوەکو ئێستا ڕادەستکردنى چەکیان ڕەتکردووەتەوە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
عەلى زەیدی: ئەمڕۆ دەستپێکێکی جددی دەبێت بۆ چارەسەرکردنی پرسی چەکی دەرەوەی دەسەڵات
فوئاد حسێن: حکومەتى عێراق ڕەشنووسى پلانى کۆکردنەوەى چەکى ئامادەکردووە
کیژان مەحمود
2 کاتژمێر پێش ئێستا