میدیایەکى ئەمریکى: ڕوبیۆ شاندى ئێرانى لە نیویۆرک دەرکردووە
پووختەى هەواڵەکە
- میدیایەکى ئەمریکى: ڕوبیۆ شاندى ئێرانى لە نیویۆرک دەرکردووە
- ئەکسیۆس: هەنگاوەکەی ڕوبیۆ سەرزەنشتێکی دیپلۆماسیی نائاسایی بوو
- ئەکسیۆس: ڕوبیۆ لە دوای پەککەوتنی دانوستانەکان فەرمانی بە شاندی ئێران کردووە ئەمریکا بەجێبهێڵن.
بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و بەرپرسێکی ئەمریکی کە بۆ ئەکسیۆس قسەیان کردووە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕۆژی دووشەممە بە کاتی ئەمریکا فەرمانی کردووە هەر زوو شاندی ئێرانی وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن، لە نێو ئەو کەسانەدا عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە هەبووە.
هەنگاوەکەى ڕوبیۆ و سەرزەنشتە دیپلۆماسییەکان
- لەگەڵ ئەوەی ئێرانییەکان هەر خۆیان بەتەما بوون زوو وڵاتەکە بەجێبهێڵن، بەڵام هەنگاوەکەی ڕوبیۆ سەرزەنشتێکی دیپلۆماسیی نائاسایی و بێ متمانەیی نێوان هەردوو وڵاتی ئاشکرا کرد لە سەروبەندى هەوڵەکان بۆ گەشتن بە ڕێککەوتن.
- بەرپرسێکى ئەمریکى: شاندی ئێرانی لەو ماوەیە زیاتر مانەوە کە پێشوازییان لێکراوە.
- لە کاتێکدا دانیشتنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆتایی هاتبوو، هەر بۆیە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەری کردن.
هەوڵ و جموجوڵەکانى قەتەرییەکان سوودى نەبوو
هەر لە ماوەی دانیشتنەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، نێوەندگیرە قەتەرییەکان بەردەوام بوون لەوەی لە ڕووی دیپلۆماسییەوە لە نێوان ئێران و ئەمریکا پێشکەوتنێک بەدیبهێنن، دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە بەرپرسانی کۆشکی سپی وایانزانی پێشکەوتنێک تۆمار کراوە لە دانوستانەکان، بەڵام تاوەکو ئێوارە ڕوونبووەوە کە دیسان دانوستاندنەکان پەکییان کەوتووە.
هەر بۆیە ئێوارەی دووشەممە، لەسەر فەرمانی ڕوبیۆ، شاندی ئەمریکی لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە شاندی ئێرانییان گوتووە کە شاندەکەی عێراقچی دەبێت هەر ئێستا نیویۆرک بەجێبهێڵێت.
شاندی ئێرانی دوای چەند کاتژمێرێک لەم ڕووداوانە دەڕۆنە فڕۆکەخانە و بە فڕۆکەیەک خۆیان دەگەیەننە قەتەر.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
لێکدانەوە جیاوازەکانی ئێران و ئەمریکا بۆ هاوسەنگیی هێز
ماکرۆن داوا لە ئێران و ئەمریکا دەکات لە دانوستان بەردەوام بن
2 کاتژمێر پێش ئێستا