ئەمڕۆ پەرلەمانی تورکیا دەست بە ساڵی نوێی یاسادانان دەکات

عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
هۆڵى کۆبوونەوەکانى پەرلەمانى تورکیا
هۆڵى کۆبوونەوەکانى پەرلەمانى تورکیا

پووختەى هەواڵەکە

  • ئەمڕۆ پەرلەمانی تورکیا دەست بە ساڵی نوێی یاسادانان دەکات
  • دوو ساڵ بەسەر یەکێک لە وێستگە گرنگەکانی پرۆسەی ئاشتی تێدەپەڕێت
  • ئەمڕۆ ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی پەرلەمان وتار پێشکەش دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە و پاش 51 ڕۆژ لە پشوو، بە ئامادەبوونی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمار و سەرۆکی پارتە سیاسییەکان، پەرلەمانی تورکیا کۆدەبێتەوە و دەست بە ساڵی نوێی یاسادانان دەکات.


وتارى ئەردۆغان و پڕۆسەى ئاشتى

  • ئەردۆغان وتاری ساڵانەی خۆی پێشکەش دەکات.
  • چاوەڕواندەکرێت باسی پڕۆسەی ئاشتی بکات، کە دوو ساڵ پێش ئێستا و لە هەمان ڕۆژدا بە تەوقەکەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لەگەڵ هاوسەرۆکان و پەرلەمانتارانی پارتی دەم دەستیپێکرد.
  • بڕیارە شەشی ئەم مانگە، پەرلەمانی تورکیا دەست بە کۆبوونەوە ئاساییەکانی بکاتەوە.
  • پارتەکانیش ژمارەیەک پڕۆژەیاسایان ئامادەکردووە، بۆ ئەوەی لەم ساڵەی یاسادانان گفتوگۆیان لەسەر بکرێت و دەنگیان لەسەر بدرێت.

    یەکێک لە ئەرکەکانی پەرلەمان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، پێکهێنانی لیژنەی چاودێریکردنی پڕۆسەی ئاشتییە، کە لە نوێنەری فراکسیۆنەکانی پەرلەمان پێکدێت.

    لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا گوتی، لیژنەکە فراوان نابێت و تەنیا چاودێریی پڕۆسەکە دەکات.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

دەوڵەت باخچەلى: پێشنیاز دەکەم نازناوى هەماهەنگیکارى پڕۆسەى ئاشتى بدرێتە ئۆجەلان

ئۆجەلان: چارەسەر لە دروستکردنی دەوڵەت-نەتەوەدا نییە

عەدنان ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا