سوپای پاسداران پێشوازی لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات

سامیا حەسەن 1 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران
لۆگۆی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران

پووختەى هەواڵەکە

  • سوپای پاسداران پێشوازی لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات.
  • سوپای پاسداران کشانەوەى هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە "دەرکردن و دەستکەوت" بۆ بەرەى مقاوەمە ناودەبات.
  • پاسداران: ئەمریکا دەبێت ئاسیا و وڵاتانى ئیسلامى بەجێبهێڵێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ـى تشرینى یەکەمى 2026، پاسداران ڕاگەیێنراوێکی لە بارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان و عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "دەرکردنی ئەمریکا لە عێراق دەرئەنجامی خۆڕاگریی خەڵکی عێراقەو عێراقییەکان سەلماندیان ئیرادەی نیشتمانى باشترین چەکە دژ بە زیادەڕەوییەکانی دووژمن و ستەمکاران".


ڕۆیشتنى ئەمریکا و مانەوەى ئێران

  • پاسداران: ئەمریکا ڕۆیشت؛ نەک لە ڕێگەی دانوستانەوە بەڵکو بەهۆی ئیرادەی نەتەوەیەکەوە بووە.
  • ئەمریکا دەبێت ناوچەکە بەجێبهێڵێت و بەڕێوەبردنی ئاسایشی ناوچەکەش بەدەستى خودی خەڵکەکەوە بێت.
  • پاسداران: ئەزموونی دوو دەیە لە داگیرکاری دەرخەری ئەوەیە کە بوونی ئەمریکا نەک هەر نەبووەتە هۆی بەرقەراکردنی ئاسایش، بەڵکو سەرچاوەی تیرۆر و ناسەقامگیریش بووە بۆی.
  • سوپای پاسداران: عێراقییەکان بۆ هەمیشە دەستتێوەردانی ئەمریکا لە ئابووری و نەوتی وڵاتەکەیان کۆتایی پێدەهێنن داهاتوویەکی گەش بۆ خۆیان دروست دەکەن.
  • دەرکردنی ئەمریکا لە عێراق سەرەتای دەرکردنیانە لە هەموو وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی.

ئەمە لە کاتێکدایە کشانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیى ئەمریکا، بە ڕێککەوتن لێکتێگەیشتنى نێوان بەغداد و واشنتن بووە.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

عەلى زەیدی: ئەمڕۆ دەستپێکێکی جددی دەبێت بۆ چارەسەرکردنی پرسی چەکی دەرەوەی دەسەڵات

فوئاد حسێن: حکومەتى عێراق ڕەشنووسى پلانى کۆکردنەوەى چەکى ئامادەکردووە

سامیا حەسەن

1 کاتژمێر پێش ئێستا