لە ئەیلولی 2023ـەوە 580 هەزار پارچە چەک لە عێراق تۆمارکراون
کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- دەزگا ئەمنییەکانی عێراق پێشبینی دەکەن نزیکەی 13ملیۆن پارچە چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت هەبێت.
- تاوەکو ئێستا نزیکەی 600 هەزار پارچە چەک تۆمارکراوە.
- پڕۆسەکە لە ڕێگەی نووسینگەی تایبەتمەند لە تەواوی پارێزگاکانی عێراقەوە بەڕێوەدەچێت.
- ئەرکیان پشکنین و تۆمارکردنی چەکی هاوڵاتییانە.
بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوە و بەڵگەکانی تاوانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردووەتەوە، لە مانگی ئابدا زیاتر لە 20 هەزار پارچە چەک تۆمارکراوە.
هەڵمەتى دەستبەرداگرتنى چەکى بێ مۆڵەت
- هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستیان بەسەر دوو هەزار و 797 پارچە چەک و 16 هەزار و 616 فیشەک و 325 مووشەکدا گرتووە.
- دەزگای ئەمنییەکانی عێراق پێشبینی دەکەن، نزیکەی 13 ملیۆن پارچە چەک لە عێراقدا هەبێت.
- ئەو چەکانە لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت و لای هاوڵاتییان و گرووپەکانە.
ئەوە لە کاتێکدایە، هەڵمەتی تۆمارکردنی چەکی هاوڵاتییان، لە مانگی ئەیلولی 2023 دەستیپێکرد، دوایین وادە بۆ تۆمارکردنی چەک، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵە و پێشتر چەند جارێک پڕۆسەکە درێژکراوەتەوە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
کەناڵ8
1 کاتژمێر پێش ئێستا