گۆڕانى کەشووهەوا لە ماوەى پێنج ساڵ 20%ـى بەستەڵەکەکانى سویسراى تواندووەتەوە

سنوور عوسمان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى ڕاپۆرتەکە

  • تەنیا لەمساڵدا چیا بەستەڵەکییەکانی سویسرا 5.5٪ـی قەبارەی سەهۆڵەکەیانیان لەدەستداوە.
  • دووەم گەورەترین ڕێژەی تووانەوەیە لە مێژوودا.
  • شارەزایان هۆکارەکەی بۆ شەپۆلە توندەکانی گەرما و کەمیی بەفربارینی زستان دەگەڕێننەوە.
  • لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بە تەنیا، نزیکەی 20%ـى سەرجەم بەستەڵەکەکانی سویسرا توواونەتەوە.

لەسەر لوتکە ئاڵپییەکان، سپییەتیی بەستەڵەکەکانی سویسرا بە خێراییەکی بێپێشینە جێی خۆی بۆ بێدەنگیی بەرد و خاک چۆڵ دەکات. ئەنجامی توێژینەوە نوێیەکان ئاماژە بە کارساتێک دەکەن کە بەستەڵەکەکانی ئاڵپ ڕووبەڕووی بوونەتەوە.


توانەوەکان و نیگەرانى لایەنە پەیوەندیدارەکان

  • ئەم توانەوە خێرایە لە ناوچە سەهۆڵبەندییەکانى سویسرا بوەتە جێگاى نیگەرانى.
  • لە پەیمانگای فیدراڵیی تەکنەلۆجیا لە زوریخ، ئامارەکان ترسی جدییان لای زانایانی کەشوهەوا درووستکردووە.
  • بۆ وەرگرتنى زانیارى لەسەر ئاڕاستەی ئاوی توواوە و درزەکانی ناو سەهۆڵەکە، زانایان رێگایەکى نوێیان گرتووەتەبەر.
  • ئەویش ڕژاندنى ڕەنگی تۆخە بۆ ناو ئەو ڕووبارانەى کە بەهۆى توانەوەى ئاوەکە درووستبوون.
  • گرنگترین هۆکار بۆ ئەم زیانە گەورانە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمایە لە وەرزی هاویندا.

بەگوێرەى توێژینەوەکان، سویسرا کۆگای ئاوی ئەوروپایە و سەرچاوەی ڕووبارە گەورەکانی وەک ڕاین، ڕۆن و دانوبە، بەڵام مانەوەی ئەم بەستەڵەکانە بەمجۆرەى خۆى پێویستى بە پارێزگاریکردنە.

زانایان جەخت دەکەنەوە کە گۆڕانی ئاووهەوا و چالاکییەکانی مرۆڤ، هۆکارى یەکەم و سەرەکین لە تێکچوونى سیستەمی ژینگەییی زەویدا.

تووانەوەی ئیستای بەستەڵەکەکانی سویسراش، تەنها ئاماژەیەک نییە بۆ گۆڕانی ئاووهەوا، بەڵکو هۆشدارییەکی کۆتایییە بۆ زەوییەک کە ڕۆژ بە ڕۆژ سەرچاوە سەرەکییەکانی ژیانی تێدا وشک دەبن.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

گۆڕانى کەشوهەوا ئاستى ڕووبارى دانوب 130 سانتیم دابەزاندووە

ئەم هاوينە 30 هەزار کەس لە وڵاتانی ئەورووپا بەهۆی گەرماوە گيانيان لەدەستداوە

سنوور عوسمان

1 کاتژمێر پێش ئێستا