ئێران: گەشتە ئاسمانییەکانمان لەگەڵ دراوسێکانمان بەردەوامە

سامیا حەسەن 1 کاتژمێر پێش ئێستا
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ماهانی ئێرانی
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ماهانی ئێرانی

پووختەی هەواڵە

  • میدیای فەرمی ئێران:  هاتووچۆی ئاسمانیمان لەگەڵ 12 وڵاتی دراوسێ هەیە.
  • میدیای فەرمی ئێران:  سەلامەتی گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەمان مسۆگەرە.

مورتەزا دێهقانی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فڕۆکەخانەکان و هاتووچۆی ئاسمانی ئێران بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، "هاتووچۆ ئاسمانیمان لەگەڵ 12 وڵاتی دراوسێدا هەیە و دەشڵێت، سەرجەم گەشتەکانیش بە گوێرەی ڕێکار و چوارچێوە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدەدرێت".


سزاکانی سەر کەرتی فڕۆکەوانی ئێران

  • دێهقانی: فڕۆکەکانی ئێران لە سەلامەتییەکی تەواودا گەشتەکانیان ئەنجام دەدەن.
  • دێهقانی: هەموو خزمەتگوازارییەکیش بۆ گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکان مسۆگەرە.
  • دێهقانی: تاران بە پێچەوانەی واشنتن کە بەردەوام گەمارۆ دەسەپێنێت، ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هەموو جۆرە گەشتێک واڵایە.


8ی ئەیلول وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، سزایان بەسەر 36  ئامانج و کەسایەتی و هێڵی ئاسمانی ئێراندا سەپاندووە، بەو هۆیەوە زۆرێک لە وڵاتان گەشتەکانیان بۆ ئێران ڕاگرت.

سزاکانیش هێڵی ئاسمانی ماهان و چەند کۆمپانیایەکی تایبەت بە کەرتی فڕۆکەوانی و گواستنەوەی گرتووەتەوە، بەگوێرەى راگەیێندراوەکەى گەنجینەى ئەمریکا، "ئەو هێڵانە کار بۆ گواستنەوەی توانا لۆجیستییەکانی ئێران دەکەن.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

عێراق داوای بەدەرکردنی فڕۆکەخانەکانی لە سزاکانی سەر ئێران دەکات

ڤۆن دێرلاين: زۆر زووە بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران

سامیا حەسەن

1 کاتژمێر پێش ئێستا