ترەمپ دووبارەى کردەوە: بەمنزیکانە جەنگ لەگەڵ ئێران کۆتایى دێت

بەهزاد ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • دۆناڵد ترەمپ: بەمنزیکانە جەنگ لەگەڵ ئێران بەجۆرێک لە جۆرەکان کۆتایی دێت
  • دۆناڵد ترەمپ: ڕەنگە ئەوە دوای هەڵبژاردنی نیوەخولی کۆنگرێس ڕووبدات.

دۆناڵد ترەمپ لە یەکێک لە بانگەشەکانی هەڵبژاردندا لە ویلایەتی ئەلاباماوە ڕاشیگەیاند، بەشێک لە کێشەکە ئەوەیە کە دوای کوژرانی زۆربەی سەرکردەکان، نازانن لە ئێران مامەڵە لەگەڵ کێ بکەن.


ترەمپ چى دیکەى گوت؟

  • واشنتن ڕێگە بە ئێران نادات ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
  • ئەمریکا قەدەغەی هەناردەکردنی گازوایل ناسەپێنێت.

ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک هات لەوەی کە وڵاتانی گرووپی حەوت ڕێککەوتن لەسەر خستنە بازاڕی 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو و گازوایل لە کۆگا فریاگوزارییەکانیانەوە.

پێشتریش واى گوتووە

ترەمپ کە ڕۆژانە بۆ میدیاکان قسە دەکات و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەى خۆشى زوو زوو پۆست دەکات، چەند جارێکى دیکە گوتوویەتى جەنگى ئێران بەمزووانە کۆتایى دێت، لە چەند لێدوانێکدا گوتبووى دواى هەڵبژاردنى نیوەخوول ئەوە ڕوودەدات.

جەنگەکە لە 28ـى شوباتى 2026ـەوە بە هێرشى هاوبەشیى ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە، هەرچەندە یاداشتى لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد، بەڵام جێبەجێنەکرا و ئێستا لە دۆخى نە ئاشتى نە جەنگ ماونەتەوە.

لێدوانى دیکەى ترەمپ

ترەمپ: دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول ئەگەر هەیە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بکرێت

ترەمپ: دوای هەڵبژاردنی نیوەخولی کۆنگرێس جەنگی ئێران کۆتایی دێت

بەهزاد ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا