محەممەدى حاجى مەحموود: بێ مام جەلالیمان پێوەدیارە

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە


  • محەممەدى حاجى مەحموود: مام جەلال لەناوماندا بوایە زۆرێک لە کێشە و گیروگرفتەکان چارەسەر دەکران.
  • محەممەدى حاجى مەحموود: نەبوونی ئەو، بۆشاییە و پێمانەوە دیارە.
  • محەممەدى حاجى مەحموود هیوادارە حیزبەکەی و هاوڕێکانی هەمان ڕێبازی مام جەلال بگرنەبەر.

محەممەدى حاجى مەحموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کە هاوڕێیەکى دێرینى مام جەلالە بە چەپکە گوڵەوە چووە سەر مەزارەکەی و ڕایگەیاند، ئێستا لەکاتێکدا یادی کۆچەکەى دەکەنەوە ناوچەکە ئاڵۆزە و کێشەکان لە کوردستان، عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرن.


ناوەڕۆکى لێدوانەکەى محەممەد حاجی مەحموود:

  • مام جەلال ئەو کەسەبوو لە چادرێکەوە چووە کۆشکی کۆماری.
  • توانی گۆڕانکاری گەورە لە ناوچەکە بکات و ببێتە چەترێک بۆ کۆکردنەوەی هەمووان.
  • لەمێژووی کورددا مام جەلال یەکەم کەس بووە لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە کوردی قسە بکات.
  • زمانی کوردی بە جیهان ئاشنا کرد و ئەو هەنگاوە یەکێک بووە لە شاکارە گرنگەکانی میلـلەتەکەمان.

"پێکەوە بە ڕاستگۆیى کارمان کرد"
محەممەد حاجی مەحموود لە درێژەى لێدوانەکەیدا باسى لە قۆناغى خەبات کرد و گوتى "لەگەڵ مام جەلال پێکەوە بە ڕاستگۆیی کاریان کردووە و هەمیشەی کاریان پێکەوە کردووە و پەیوەندییان لەگەڵ یەکتری نەپچڕاندووە".

بۆچوونى وایە "ئەوەى مام جەلال لە سەرکردەکانی دیکە جیادەکاتەوە ئەوەیە ئەو بە کەسایەتی خۆی و مێژوو خەباتی خۆى گەیشتووە بە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار، ئەو هەر بڕیارێکی داوە کەس ڕەتینەکردووەتەوە".


ئەمڕۆ نۆ ساڵ بەسەر کۆچى دوایی مام جەلال دامەزرێنەرى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکەم سەرۆککۆمارى کورد لە مێژوویی عێراقدا تێپەڕ دەبێت.

زانیاریى دیکە بۆ تۆ:

بافڵ جەلال تاڵەبانى لە یادى کۆچى دوایى مام جەلال: بەڵێنەکە ڕوونە

مام جەلال..ڕێبوارەکەى ڕێگەى ئاشتیى تورکیا

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا