کەناڵ8 دوایین زانیاریى لەبارەى ناردنى لیستى مووچەوە ئاشکرا دەکات
پووختەى هەواڵەکە
- سبەى یەکشەممە لیستى مووچەى مانگى ئەیلوول بە ئەلیکترۆنى ڕەوانەى وەزارەتى دارایی فیدراڵ دەکرێت.
- لیژنەى تەکنیکى دارایى هەرێمى کوردستان بۆ وردبینى دەچێتە بەغداد.
- زانیاریى کەناڵ8: لە ماوەى 48 کاتژمێردا وردبینیى لیستەکە تەواو دەکرێت.
زانیاریى ئەوە بە کەناڵ8 گەیشتووە لیستی مووچە بە سیستمی پەیڕۆڵ لە 16ـی ئەیلوولەوە لە گەنجینەکانى پارێزگاکانەوە تەواو کرا و ڕادەستى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان کرا، واتە پاش تێپەڕبوونى 18 ڕۆژ لە تەواوکردنى لیستەکە بە پەیڕۆڵ، وەزارەتى دارایی لیستەکە ڕەوانەى بەغداد دەکات.
مانگەکانى پێشوو چۆن بوو؟
- لەنێوان 17 بۆ 22ـی هەموو مانگێک لیستی مووچەی ڕەوانەی بەغداد دەکرا.
- لیژنەى تەکنیکی دەچووە بەغداد و بە 48 کاتژمێر وردبینی لە بەغداد تەواو دەکرا.
- ئەم مانگە ناردنی داتاکان بەهۆی داواکردنی ناوی سیانی دایکەوە دواکەوت.
لە عێراق دابەشکردنى مووچە بەرەو کۆتایى دەڕوات
وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە 23ـی ئەیلوولەوە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی لە پارێزگاکانی عێراق دەستپێکردووە و زۆربەی دامەزراوەکان شایستەکانیان وەرگرتووە.
بە گوێرەى خشتەی دارایی عێراق، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچە تەواو دەبێت، ئەمەش هاوکات دەبێت لەگەڵ گەیشتنی لیستی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی وردبینی.
هاتنى مووچە
پاش وردبینیى لیستى مووچەى مانگى ئەیلوول، چاوەڕوان دەکرێت هەفتەى داهاتوو تەمویلى مانگى نۆ خەرج بکرێت و پارەکە بخرێتە سەر هەژمارى دارایی هەرێمى کوردستان و ئەوانیش خشتە ڕابگەیێنن.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
ناردنی لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
وەزارەتى دارایی عێراق: دابەشکردنى مووچەى مانگى ئەیلول دەستپێدەکات
1 کاتژمێر پێش ئێستا