تۆمەتەکانى "گەندەڵى" شارەوانى بە دەست جەهەپەوە نەهێشت

محەمەد عەلی 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • بریکاری سەرۆکی شارەوانی ناوچەی ئاتاشەهیری ئیستانبوڵ کە سەر بە جەهەپەیە دەستگیرکرا.
  • ئەمە دووەم سەرۆکشارەوانیی سەر بە جەهەپەیە لە ماوەی دوو ڕۆژدا دەستگیردەکرێت.

زانیاریى ئەوە بە کەناڵ8 گەیشتووە، مورات گونەش، بریکاری سەرۆکی شارەوانیی ئاتاشەهیر، کە پاش دەستگیرکردنی ئۆنورساڵ ئادیگوزەل، سەرۆکی پێشووی شارەوانییەکە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانییدا کە 30ـی نیسان هەڵبژێردرا بوو، بەیانیی ئەمڕۆ دەستگیرکرا. گونەش و ئادیگوزەل سەر بە پارتی کۆماریی گەل ناسراو بە "جەهەپە"ن.

زانیاریى دیکە لەبارەى هەڵمەتەکەوە:

  • جگە لە گونەش، 12 کەسی دیکە لە هەمان شارەوانی دەستگیرکراون.
  • سیانیان ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی ئاتاشەهیرن لەسەر لیستی جەهەپە.
  • تۆمەتی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل ئاڕاستەی ئەو 13 کەسە کراوە.

سەنگەر گواستنەوەش هەیە
هەفتەی ڕابردوو، شەش ئەندامی سەر بە جەهەپە لە هەمان ئەنجوومەن، سەنگەریان گواستەوە و پەیوەندییان بە ئاکپارتییەوە کرد. ئێستا جەهەپە 15 ئەندامی لە ئەنجوومەنەکە ماوەتەوە

لێدوانى ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی نوێ:

  • بەوەوە نەوەستان کە سەرۆکی شارەوانیی ئاتاشەهیریان دەستگیرکرد و بەندیان کرد، هێشتا ئەوکاتەش بە 12 ئەندام لەپێشەوە بووین.
  • دواتر هاتن و شەش ئەندامی ئەنجوومەنیان بە هەڕەشە، بە پارە و بە فشار بردە ڕیزەکانیانەوە و گوایە لەگەڵ ئێمەدا ژمارەیان یەکسان کردەوە.
  • داوایان کردووە بریکاری سەرۆکی شارەوانی دەست لەکار بکێشێتەوە، بەڵام ڕەتیکردووەتەوە بۆیە دەستگیریان کردووە.

جێگەى دەستگیرکراوەکان پڕ دەکرێتەوە

پاش ئەوەی دادگا فەرمانی بەندکردن بۆ سەرۆکشارەوانییەکی دەستگیرکراو دەردەکات، هەڵبژاردن بۆ بریکاری سەرۆکشارەوانییەکە لەنێو ئەنجوومەنی شارەوانییدا بەڕێوەدەچێت.
دوێنێش لە ئۆپراسیۆنێکدا، میدحەت بولەنت ئۆزمەن، سەرۆکی شارەوانیی ناوچەی ئەیوب سوڵتان لە ئیستانبوڵ لەگەڵ 27 کەسی دیکەدا لە هەمان شارەوانی دەستگیرکران.

ئەو سەرۆکی شارەوانییانەی جەهەپە کە دەستگیر دەکرێن، لە ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی نوێوە نزیکن و چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە پەیوەندی بەو پارتەوە بکەن.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

هەڵمەتی دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانییەکانی سەر بە جەهەپە بەردەوامە

ئۆزگور ئۆزەل دەستی لە جەهەپە کێشایەوە

محەمەد عەلی

1 کاتژمێر پێش ئێستا