ئۆتۆمبێلەکان لە هەولێر دەبنە خۆڵەمێش؛ هۆکارە سەرەکییەکانی گڕگرتنیان ئاشکرا دەکرێت
کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- ئەمساڵ زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێل لە هەولێر سووتاون
- بەرگریى شارستانیی هەولێر: مانگ هەبووە لە وەرزی هاوین 24 ئۆتۆمبێل سووتاون
- بەرگریى شارستانیی هەولێر: هۆکارى جۆراوجۆر لە پشت سووتانى ئۆتۆمبێلە
شاخەوان جاف، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانیى هەولێر بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، لە سەرەتاى ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێل بە هۆکارى جیاواز لە هەولێر سووتاون و بەدواداچوونمان بۆ هۆکارى سووتانى ئۆتۆمبێلەکان کردووە.
هۆکارەکانی سووتانی ئۆتۆمبێل
- بەشێکى پەیوەستە بە بەستنى فیول پەمپى کوالێتیى نزم.
- دەستکاریکردنى تاقم وایەر و فیوز و دانانى لید بۆ ئۆتۆمبێل لەلایەن شۆفێران.
- بەنزینى کوالێتیی نزم و خراپیش هۆکارى گڕگرتن و سووتانى ئۆتۆمبێل بووە.
- بەشێکى دیکە لە هۆکارى گڕگرتنى ئۆتۆمبێل دانانى بەنزینە بە دەبە لەناو ئۆتۆمبێل.
- یاخود دانانى چەرخ و موعەتەر و سپرا لە ناو ئۆتۆمبێل کە ئەمانە مەترسیى تەقین و گڕگرتنى ئۆتۆمبێلى لێدەکرێت.
- بەشێکیشیان تەقین و گڕگرتنى پاترى ئۆتۆمبێلى کارەبایی هۆکارى گڕگرتنەکە بوون.
یان باخەڵت هەڵدەتەکێت، یان ئۆتۆمبێلەکەت دەسووتێت
ئەمساڵ نرخى بەنزین لە هەرێمى کوردستان بۆ نزیکەى دوو هێندە بەزربووەوە ئەمەش بارگرانى لەسەر شۆفێران دروستکرد و بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخەکەى شۆفێران هانایان بۆ ئەو جۆرانەى بەنزین دەبرد کە نرخەکەى هەرزانترە و ئەمەش گرفتێکى زۆرى بۆ دروست دەکردن و هەندێک جار دەبووە هۆى گڕگرتنی ئۆتۆمبێل.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
بەرگریى شارستانیى هەولێر سووتانى ئۆتۆمبێلەکان بۆ کەمتەرخەمى شۆفێران دەگەڕێنێتەوە
قەیرانی بەنزین لە هەرێمی کوردستان؛ لە گرانی و کورتهێنانەوە بۆ مەترسیی سووتانی ئۆتۆمبێل
کیژان مەحمود
2 کاتژمێر پێش ئێستا