ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە کییڤ و هۆشداری دەداتە ڕووسیا
ئامێز عەباس 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە ئۆکرانیا.
- ئامانجی سەردانەکە نیشاندانی پاڵپشتییە بۆ ئۆکرانیا لە جەنگەکەی لەگەڵ ڕووسیا.
فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشكرایکرد، سەردانی کیێڤی کردووە چونکە لە چەند هەفتەی داهاتوو، ئۆکرانیا پێویستی بە پاڵپشتی ئەوانە، باسی لەوەش کردووە، کە ئەگەر ڕووسیا نەوەستێنرێت، ئاڕاستەی جەنگەکەی زوو بێت یان درەنگ ڕوودەکاتە ئەوانیش.
هاوکارییەکانی ئەورووپا بۆ ئۆکرانیا
- ڕاوێژکاری ئەڵمانی لە ڕاگەیێنراوەکەدا دەڵێت، دڵنیایی دەدات بە سەرۆکی ئۆکرانیا کە دەتوانێت بەردەوام پشت بەوان ببەستێت و هەماهەنگییەکانی نێوانییان بەردەوام دەبێت.
- سەردانی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا تەنیا دوای ڕۆژێکە لە هۆشدارییەکانی ڕووسیا کە بیانی و دیپلۆماتکارەکانی ئاگادارکردەوە کیێڤی پایتەخت بەجێبهێڵن، چونکە هێرشێکی گەورە دەکەنە سەر ئەو وڵاتە.
- وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە ڕاگەیێنراوەکەدا دەڵێت، بەرپرسیارێتی هەر دەرئەنجامێکی نەرێنی لە ئەستۆی ئەو کەسانە دەبێت کە هۆشدارییەکانییان بە هەند وەرنەگرتووە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ترەمپ: لە چەند هەفتەیەکدا چارەنووسی جەنگی ئۆکرانیا یەکلایی دەبێتەوە
ماکرۆن داوا لە چین دەکات کار بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا بکات
ئامێز عەباس
1 کاتژمێر پێش ئێستا