ئێران: کشانەوەی ئەمریکا دەستکەوتە و جەخت لە سەروەریی خاکی عێراق دەکەینەوە

سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئاڵای عێراق و ئێران
ئاڵای عێراق و ئێران

پووختەی هەواڵەکە

  • وەزارەتی دەرەوەی ئێران:  جەخت لەسەر سەروەریی خاکی عێراق دەکەینەوە.
  • وەزارەتی دەرەوەی ئێران:  بوونی ئەمریکا سەرچاوەی نائارامیی ناوچەکە بووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، "هاتنی هێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2003 بۆ عێراق بە بەهانەی درۆینەی بوونی چەکی کۆمەڵکوژ بووە هۆی کوشتنی زیاتر لە یەک ملیۆن عێراقی کە لە نێوانیاندا دەیان ژن و منداڵی بێ تاوان هەبوون ئەوە جگە لە زیانی دارایی سەدان ملیار دۆلار بە ژێرخانی ئابووری و ئەمنیی وڵاتەکە".



سەروەری خاکی عێراق

  • وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وێڕای بەرزنرخاندنی خۆڕاگریی عێراقییەکان، تاران جەخت لە سەروەریی خاکی عێراق دەکاتەوە.
  • ئێران: بوونی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکان جگە لە پشێوی و تیرۆر و نائارامنی، هیچی بۆ عێراق وڵاتانی ناچەکە نەهێناوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتریش سوپای پاسدارانی ئێران کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای بە دەرکردنی ئەو هێزانە لە خاکی عێراق ناوبردوو ڕایگەیاند،"هەنگاوەکە دەستکەوتە بۆ عێراقییەکان و بەرەی مقاوەمە".

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

کشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق و داواکاریی هەرێمی کوردستان بۆ سیستمی بەرگری

سەباح نوعمان بۆ کەناڵ8: کشانەوەی هاوپەیمانان لە هەولێر و بەغداد دەستیپێکرد

سامیا حەسەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا