پزیشکیان: فشارە ئابوورییەکان زیادیانکردووە، بەڵام دوژمن بە ئامانجەکانی نەگەیشتووە
پووختەی هەواڵەکە
- سەرۆککۆماری ئێران: فشارە ئابوورییەکانی سەرمان زیادیکردووە
- پزیشکیان: هەنگاوی نوێمان بۆ بەڕێوەبردنی ئەم قۆناغە گرتووەتەبەر
- پزیشکیان: دوژمن لە جەنگی ئابووری بە ئامانجەکانی نەگەیشتووە
- سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: دەجەنگین و دانوستانیش دەکەین
- قالیباف: حەوت مەرجمان لە یاداشتنامەکە جێبەجێ نەکرێت گەرووی هوورمز ناکرێتەوە
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیوویەتی، حکومەت بە مەبەستی ئیدارەدان و بەڕێوەبردنی ئەم دۆخەی کە ئێستا وڵاتەکەی ڕووبەڕووی بووەتەوە هەنگاوی نوێی گرتووەتەبەر، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێرانیش ڕایگەیاند، "وڵاتەکەی هەم دەجەنگێت و هەمیش دانوستان دەکات".
شەڕی ئێران ئەمریکا
- پزیشکیان بەبێ ئاشکراکردنی هەنگاوەکانیان گوتیشی، لە چەند مانگی ڕابردوودا پلانی دووژمن بڕینی شادەماری ئابووریی وڵاتەکەی بووە بە ئامانجی فشار خستنەسەر سەر خەڵکی ئێران بووە.
- سەرۆککۆماری ئێران نایشارێتەوە فشارە ئابوورییەکانی سەریان زیادیکردووە، بەڵام جەختیش دەکاتەوە کە نەیانهێشتووە ئەمریکا لە جەنگی ئابووریی بگاتە ئامانجەکانی
- قالیباف: ئەگەر حەوت مەرجی ئێران کە لە یاداشتنامەکەی ئیسلامئاباد هاتووە جێبەجێ نەکرێت گەرووی هوورمز ناکرێتەوە".
- قالیباف: ئەمریکییەکان لە میدیاکانەوە قسەی جیاواز دەکەن لەم دوایانەدا پێشنیازیان لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە بۆ تاران ناردووە".
گەرووە شوومەکە و ئابووری جیهان
قالیباف دەشڵێت، "دەبێت ئەمریکییەکان درک بەوە بکەن سەردەمی کات بە فیڕۆدان و سەپاندنی بیری تاک لایەنە کۆتایی هاتووە و پەیامی ئەوان ڕوونە هەتاوەکو ئەو حەوت مەرجی ئێران کە لە یاداشتنامەکەی ئیسلامئاباد هاتووە جێبەجێ نەکرێت گەرووی هوورمز ناکرێتەوە".
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران گوتیشی، ئێرانییەکان نە دەترسن نە پاشەکشە دەکەن هەم بۆ جەنگ و هەمیش بۆ دانوستان ئامادەن، قالیباف وڵاتەکەی بە براوەی دانوستانەکان ناو دەبات و دەڵێت، "هەر کەسێک لە مەیدانی دیپلۆماسیدا سەرکەوتوو بێت ئەوا خۆی بۆ جەنگیش ئامادە کردووە".
ئەوە لە کاتێکدایە بەهۆی جەنگ و فشارە ئابوورییەکانی سەر وڵاتەکەی، خەڵکی ئێران بە دۆخێکی قورسدا تێپەڕدەبن، بە جۆرێک بە گوێرەی ئامارە ناوخۆییەکانی وڵاتەکە "نرخی هەموو پێداویستییەکانی ڕۆژانە، دەرمانی پزیشکی، کرێی خانوو، تەلەفۆن و کرێ تاکسی چەند بەرامبەر گران بوون و ئەوە جگە لەوەی بەهای تمەن بەردەوامە لە دابەزین و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی زیاتر لە 26 ملیۆن تمەنی تێپەڕاندووە".
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ئەکسیۆس: ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێران زۆر نزیک و چاوەڕوانکراوە
ئێران ئامادەکاریی بۆ فراوانکردنی جەنگەکە دەکات ئەگەر ئەمریکا هێرشبکاتەوە سەری
1 کاتژمێر پێش ئێستا