نۆ کۆچبەری هەرێمی کوردستان لە لیبیا دۆزرانەوە

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ژمارەیەک کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا
فۆتۆ: ئەرشیف
ژمارەیەک کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا فۆتۆ: ئەرشیف

پووختەى هەواڵەکە

  • باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا توانیویەتى نۆ کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان بدۆزنەوە.
  • ڕێکارەکانی گەڕاندنەوەی کۆچبەرەکان دەستیپێکردووە.

ئەحمەد سەحاف، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، دوای هەوڵێکی زۆر توانیویانە چارەنووسی نۆ کۆچبەرەکە ئاشکرا بکەن، کە بەشێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە لیبیا.


ئەحمەد سەحاف ڕاشیگەیاند، لە هەوڵدان بۆ سەلماندنی ناسنامەی ئەو کۆچبەرانە و هەروەها پەیوەندی بە کەسوکاریانەوە دەکەن، تاوەکو دڵنیابنەوە لە چارەنووسی ڕۆڵەکانیان.

ئەحمەد سەحاف لەبارەى دۆخى کۆچبەرەکانەوە:

  • پشکنینی پزیشکییان بۆ کۆچبەرەکان کراوە و سەرجەمیان لە دۆخێکی باشی تەندروستیدان.
  • پاسپۆرتی تێپەڕبوون بە کۆچبەرەکان دەدرێت، تاوەکو بەشێوەیەکی خێرا بیانگەڕێننەوە بۆ عێراق.

لیبیا ڕێگەیەکى ناسەلامەت

ماوەیەکى زۆرە لیبیا بووەتە ڕێڕەوێک بۆ کۆچبەرانى هەرێمى کوردستان، بەڵام ڕێگەیەکى سەلامەت نییە، باڵیۆزخانەی عێراق یەکێک لەو لایەنانەى بەدواداچوونی بەردەوام بۆ دۆخی کۆچبەرەکان دەکات.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ:

دەنگۆى دۆزینەوەى 18 تەرمى کۆچبەرانى کورد لە دەریاى ناوەڕاست ڕەتدەکرێتەوە

شەممە 40 کۆچبەر لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەولێر

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا