دادگاکانی تورکیا تەنگیان بە سەرۆکشارەوانییەکانی جەهەپە هەڵچنیوە

محەمەد عەلی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
وەهاب سەچەر، سەرۆکی گەورەشارەوانیی مێرسین کە سەربە پارتی کۆماریی گەل (جەهەپە)
وەهاب سەچەر، سەرۆکی گەورەشارەوانیی مێرسین کە سەربە پارتی کۆماریی گەل (جەهەپە)

پووختەى هەواڵەکە

  • سەرۆکی گەورەشارەوانیی مێرسین کە سەربە پارتی کۆماریی گەل (جەهەپە)یە، ئەمڕۆ بەرەوڕووی دادگا دەکرێتەوە.
  • دادگاکانی تورکیا تەنگیان بە سەرۆکشارەوانییەکانی جەهەپە هەڵچنیوە
  • تاوەکو ئێستا لانیکەم 40 سەرۆکشارەوانیی سەربە پارتەکە دەستگیرکراون.

ئۆپراسیۆنەکانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا بۆ سەر شارەوانییەکانی جەهەپە بە فەرمانی دادگا و بە تۆمەتی گەندەڵی بەردەوامە و لە کۆی 59 کەسی دەستگیرکراو کە سێ سەرۆکشارەوانییان تێدایە، ئەمڕۆ سەرۆکی گەورەشارەوانیی مێرسین دەبرێتە بەردەم دادوەر.


وەهاب سەچەر، سەرۆکی گەورەشارەوانی مێرسین:

  • لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی 31ـی ئازاری 2024دا لەسەر لیستی جەهەپە هەڵبژێردرابوو.
  • ناوبراو بە تۆمەتی گەندەڵی لەگەڵیدا، سەرۆکی شارەوانیی دوو شارۆچکەی هەمان پارێزگا، قۆڵبەستکران.
  • وەهاب سەچەر، کە هاوکات سەرۆکی یەکێتیی شارەوانییەکانی تورکیایە، ئەگەر بێت و بە فەرمانی دادگا بڕیاری بەندکردنی بدرێت، ئەوا لەنێو ئەنجوومەنی شارەوانیی مێرسینەوە سەرۆکێکی نوێ بۆ شارەوانییەک وەک بریکار هەڵدەبژێردرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە 31ـی ئازاری 2024ەوە تاوەکو ئێستا لانیکەم 40 سەرۆکشارەوانیی سەربە جەهەپە قۆڵبەستکراون و بەرەو بەتۆمەتی جیاجیا بەرەوڕووی دادگا کراونەتەوە. نزیکەی 36 سەرۆکشارەوانیی لەلایەن دادگاوە فەرمانی بەندکردنیان دراوە و لەوانەش لانیکەم 30 سەرۆکشارەوانیی لە گرتووخانەن.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

دەستگیرکردنی سەرۆک شارەوانییەکانی سەربە جەهەپە بەردەوامن

ئۆپراسیۆن بۆ سەر شارەوانییەکانی جەهەپە بەردەوامن

محەمەد عەلی

1 کاتژمێر پێش ئێستا