دیارترین گۆڕانکارییەکانى مووچەى شەهیدان و زیندانییانى سیاسى لە زارى وەزیرى شەهیدانەوە
پووختەى هەواڵەکە:
- هەوڵەکان بۆ هاوتاکردنى مووچەى شەهیدان و زیندانیانى سیاسى بەردەوامە.
- شاندێکى وەزارەتى کاروکاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان لە بەغدادە.
- ئەگەر داواکارییەکان لە پرۆژەیاساى بودجە جێگیر بکرێن 100 هەزار خێزان سوودمەند دەبن.
عەبدوڵا حاجى مەحموود، وەزیرى کاروبارى شەهیدانى حکومەتى کاربەڕێکەرى هەرێمى کوردستان، کە بەسەردانێک لە لە غدادە، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، داواکانیان بۆ هاوتاکردنى شایستەى کەسوکارى شەهیدان و زیندانییانى سیاسى بە لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیاندووە.
داواکارییەکان لە زارى عەبدوڵا حاجى مەحموودەوە:

- پێشنیازمان کردووە مووچەى شەهیدى هاوڵاتى ببێت بە 600 هەزار دینار.
- پێشنیازمان کردووە مووچەى شەهیدى سەنگەر و جینۆساید ببێت بە یەک ملیۆن و 200 هەزار دینار.
- پێشنیازمان کردووە مووچەى زیندانیانى سیاسى ببێت بە یەک ملیۆن و 200 هەزار دینار.
- کۆى گشتى 100 هەزار خێزان سوودمەند دەبن لە کاتى هاوتاکردنى مووچەکانیان.
- زۆرینەى لایەنە سیاسییەکان کۆدەنگن لەگەڵ داواکارییەکانمان.
- سەرۆککۆمار پشتیوانیى داواکارییەکانمانە.
عەبدوڵا حاجى مەحموود، ئاماژەى بەوەشکرد پیشتر دوو لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ هەردوو دامەزراوەى شەهیدان و زیندانیانى سیاسیى حکومەتى فیدراڵ واژۆ کرد، بەگوێرەى لێکتێگەیشتنەکان، مووچەى شەهیدان و زیندانییانیانى سیاسى هاوشێوەى هاوتاکانیانى لێدەکرێت.
ئەم داواکارییانە وەکو عەبدوڵا حاجى مەحموود دەڵێت تاوەکو ئەنجوومەنى ئابووریى فیدراڵ ڕەزامەندییان لەسەر دراوە و سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش پشتیوانی دەکەن و بۆ ئەوەى وەکو خۆى لە پرۆژە یاساى بودجە جێگیر بکرێت.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
کەناڵ8 وردەکارى زیادکردنى مووچەى کەسوکارى شەهیدان ئاشکرا دەکات
شاندێکى هەرێمى کوردستان بۆ مووچەى شەهیدان و ئەنفالکراوان لە بەغدادە
1 کاتژمێر پێش ئێستا