کەناڵ8 ووردەکارى زیادکردنى مووچەى کەسوکارى شەهیدان ئاشکرا دەکات

ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەى هەواڵەکە

  • ڕەشنووسى یاداشتێکى لێکتێگەیشتن لە وەزارەتى شەهیدان و دەزگاى شەهیدانى حکومەتى فیدراڵ ئامادەکراوە و بە گوێرەى ڕەشنووسەکە مووچەى کەسوکارى شەهیدان زیاد دەکرێت.
  • مووچەى شەهیدى سەنگەر بۆ یەک ملیۆن و 200 هەزار زیاد دەکرێت.
  • مووچەى شەهیدى هاونیشتمانی دەکرێتە 600 هەزار دینار.

ئەحمەد مام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاری کەسوکاری شەهیدان لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، ئەو ڕەشنووسەى ئامادەکراوە لە پاش سەردانى شاندێکى وەزارەتى شەهیدان بۆ بەغداد دێت، شاندەکە لەگەڵ سەرۆکوەزیران و سەرۆکى دەزگاى شەهیدانى حکومەتى فیدراڵ کۆبوونەوە و پێیان گوتوون ناکرێت جیاوازى لە ماف و شایستەکانى کەسوکارى شەهیدان بکرێت.


ناوەڕۆکى ڕێککەوتن و بڕیارەکە

  • سەرۆکى دەزگاى شەهیدان بڕیاریداوە بەشى یاسایی دەزگاى شەهیدان بنێرێتە هەولێر بۆئەوەى ڕەشنووسێک پێکەوە ئامادەبکرێت.
  • تاوەکو سەرجەم کەسوکارى شەهیدان هاوشێوەى هاوتاکانیان لە حکومەتى فیدراڵ ماف و شایستەکانیان بۆ دابین بکرێت.
  • پێشتر ئەوەکراوەتە بیانوو کە لەهەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵ کار بە یاساى جیاواز دەکرێت.
  • ئەحمەد مام ڕەسوڵ: شاندەکەى بەغداد ڕۆژى پێنج شەممە هاتنە هەولێر لە کۆبوونەوەیەکى چەند کاتژمێرى ڕەشنووسى یاداشتى لێکتێگەیشتن ئامادەکرا.
  • بەگوێرەى ڕەشنووسەکە مووچەى شەهیدى هاونیشتمانی لە 250 هەزار دینارەوە دەکرێتە 600 هەزار دینار و مووچەى شەهیدى سەنگەر دەکرێتە یەک ملیۆن و 200 هەزار دینار.
  • ئەحمەد مام ڕەسوڵ: بڕیار لە یەکخستنى یاسا و ڕێنماییەکان دراوە و لەمەودوا پرۆژەیاساکان بەهاوبەشى ئامادەدەکرێت.
  • ئەحمەد مام ڕەسوڵ: دەبێت حکومەتى فیدڕاڵ ڕێز لە یاسا و ڕێنماییەکانى هەرێمى کوردستان بگرێت.
  • ئەحمەد مام ڕەسوڵ: لە ڕەشنووسەکە باس لەبابەتى گۆڕە بەکۆمەڵەکان و بوونى هەماهەنگى بۆ هەڵدانەوەیان کراوە.
  • ئەحمەد مام ڕەسوڵ: ئەو ڕەشنووسەى ئامادەکراوە، دەبێتە ڕێککەوتن و یاداشتى لێکتێگەیشتنى نێوان وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەرێمى کوردستان و دەزگاى شەهیدانى حکومەتى فیدراڵ.
  • لە پاش واژۆکردنى لە لایەن هەردوولاوە دەخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، بە گوێرەی راپۆرتێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، ژمارەی شەهیدان و ئەنفالكراوان 81 هەزار كەسن و (6.99%)ـی مووچەخۆران پێكدەهێنن و بڕی شایستەی مانگانەیان 56 ملیار و 766 ملیۆن دینارە.

زانیار زیاتر بۆ تۆ

https://channel8.com/kurdish/news/215763

https://channel8.com/kurdish/news/219113

https://channel8.com/kurdish/news/84457

ئارام قەرەداغی

1 کاتژمێر پێش ئێستا