سێنتکۆم لە تێکشکاندنى کەشتییەکان بەردەوامە..ئامارى نوێ بڵاوکرایەوە

یەسنا ئومێد 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • لە 13 هەفتەی ڕابردوودا 13 کەشتیی بازرگانی تێکشکێنراون.
  • ڕێڕەوی 130 کەشتیی دیکەشیان گۆڕیوە کە هەوڵیانداوە گەرووى هوورمز تێپەڕێنن.
  • گەمارۆ دەریاییەکەى سەر ئێران توندکراوەتەوە.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ناسراو بە "سێنتکۆم" ڕایگەیاند لە 14ـی تەمموزی ڕابردووەوە، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا، گەمارۆی دەریایی لەسەر ئەو کەشتییانە دەستپێکراوەتەوە کە هەوڵی چوونەناوەوە یان چوونەدەرەوە لە بەندەرەکانی ئێران دەدەن.


سێنتکۆم چى دیکەى کردووە؟

  • سێ کەشتیی دیکەی پەکخستووە کە ئامادە نەبوون ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن.
  • 13 کەشتییەکە بەشێک بوون لە تۆڕی سێبەری دارایی سوپای پاسدارانی ئێران کە بە بەهای چەندین ملیار دۆلار خەمڵێنراوە.
  • ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی سێنتکۆم: بە خێرایی ڕووبەڕووی هەر کەشتییەک دەبینەوە کە هەوڵی شکاندنی گەمارۆکە بدات.

ئاگادارییەکە بۆ دەریاوانەکان

لە کۆتایی ڕاگەیێنراوەکەدا، سێنتکۆم داوای لە تەواوی دەریاوانان کردووە لە کاتی جووڵەیان لە کەنداوی عوممان و دەوروبەری گەرووی هوورمز، بەردەوام چاودێریی ئاگادارییە دەریاییەکان بکەن و پەیوەندی بە هێزە دەریاییەکانی ئەمریکاوە بکەن.

گەمارۆیى دەریایى

لە مانگى نیسانەوە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، گەمارۆى دەریایى بەسەر بەندەرەکانى ئێران سەپاندووە، کە تەواوی کەناراوەکانی ئێران لە کەنداوی عەرەبی و دەریای عوممان دەگرێتەوە. تەنیا ڕێگە بەو کەشتییانە دەدرێت کە بەرەو وڵاتانی دیکەی ناوچەکە دەچن و هاتوچۆی بەندەرەکانی ئێران بە تەواوی قەدەغەیە.

لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی 2026دا، سێنتکۆم بۆ ماوەیەکی کاتی گەمارۆکەی ڕاگرت بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتن و تاران.

دوای ئەوەی مەرجەکانی لێکتێگەیشتنەکە پێشێلکران، ئەمریکا لە 14ـی تەممووز گەمارۆ دەریاییەکەی بە توندی سەپاندەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

سێنتکۆم: 10 هەزار سەرباز بەشدارییان لە گەمارۆى سەر بەندەرەکانى ئێران کردووە

میدیای سوپای پاسداران ڕەخنەی توند لە عەباس عێراقچى دەگرێت

یەسنا ئومێد

1 کاتژمێر پێش ئێستا