وەزیری گەشتوگوزاری ئێران: 70%ـی گەشتیارانی وڵاتەکەمان عێراقین

سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئاڵای ئێران
ئاڵای ئێران

ئێران:  لە 100  گەشتیار کە سەردانی ئێران دەکەن 70 یان عێراقین
ساڵحی ئەمیری:  لە پلاندایە کەرتی گەشتیاری لەگەڵ عێراق زیاتر پەرە پێ بدەین


رەزا ساڵحی ئەمیری، وەزیری میراتی کلتووری و گەشتوگوزاری ئێران بە میدیای فەرمی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، سەرەڕای داخستنی هێڵی ئاسمانی، بەڵام بەهۆی نزیکیی جوگرافیا و مێژوو و تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتیی نێوان ئێرانی و عێراقییەکان، ئێستا لە هەر 100  گەشتیارێک کە سەردانی ئێران دەکەن 70یان عێراقین.


هەوڵەکانی شکاندنی گەمارۆ

  • ساڵحی ئەمیری: لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتان لە پەیوەندیی دان بۆ پرسی کردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوانمان.
  • ساڵحی ئەمیری: لە سنوورە وشکانییەکانەوە هاتوچۆی گەشتیارییان لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان بەردەوامە.

ئەمریکا دەیەوێت ئاسمانی ئێران خاڵی بکات

ڕۆژی 8ـی ئەیلوول وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، سزایان بەسەر36  کەسایەتی و هێڵی ئاسمانیی ئێراندا سەپاندووە، بەو هۆیەوە زۆرێک لە وڵاتان گەشتەکانیان بۆ ئێران ڕاگرت.

سزاکانیش هێڵی ئاسمانی ماهان و چەند کۆمپانیایەکی تایبەت بە کەرتی فڕۆکەوانی و گواستنەوەی گرتەوە، بەگوێرەى راگەیێندراوەکەى گەنجینەى ئەمریکا، "ئەو هێڵانە کار بۆ گواستنەوەی سەرچاوە و توانا لۆجیستییەکانی ئێران دەکەن."

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

عێراق داوای بەدەرکردنی فڕۆکەخانەکانی لە سزاکانی سەر ئێران دەکات

ڤۆن دێرلاين: زۆر زووە بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران

سامیا حەسەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا