دوای حەوت مانگ لە جەنگ؛ دۆسیەی گرژییەکانی ئەمریکا و ئێران لە دەوحە تاوتوێ دەکرێت
پووختەی هەواڵەکە
- قەتەر: گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بەردەوامن
- قەتەر: گفتوگۆکانی ئێران و ئەمریکا ناڕاستەوخۆن
ئەمڕۆ ئیبراهیم هاشمی، بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، گفتوگۆکان بەردەوامن و ئاڵوگۆڕی نامە لەنێوان لایەنە جیاوازەکاندا لەڕێگەی قەتەر و هاوبەشە هەرێمییەکانەوە بەردەوامیی هەیە.
بەرپرسەکەی قەتەر :
- گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکان ڕەچاوی نیگەرانییەکانی لایەنە جیاوازەکان دەکەن.
- قەبارەی ئەم ململانێیە و گەورەیی ئەو باجەی جیهان دەیدات، وایکردووە هەوڵبدەن لەڕێگەی گفتوگۆ و لەسەر مێزی دانوستان کۆتایی بەجەنگەکە بهێنن.
وەزیرێکی ئێران لە قەتەرە
لێدوانەکانی ئەو بەرپرسە قەتەرییە لەکاتێکدایە، لە دوێنێ دووشەممەوە ئەسکەندەر موئمینی، وەزیری ناوخۆی ئێران، لەسەر بانگێشتی خەلیفە بن حەمەد ئالسانی، وەزیری ناوخۆی قەتەر لە دەوحەی پایتەختی قەتەرە.
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، موئمینی لەگەڵ هاوتا قەتەرییەکەی و بەرپرسانی باڵای دەوحە چەندین دیدار و گفتوگۆی گرنگی دەبێت و دۆخی ناوچەکە و گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن و هەوڵەکانی قەتەر بۆ نێوەندگیری تاوتوێدەکرێن.
هاوکات بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی کۆشکی شاهانە، هەر ئەمڕۆ، شێخ تەمیم بن حەمەد ئەل سانیی، میری قەتەر لە دەوحە چاوی بە وەزیری ناوخۆی ئێران کەوتووە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ئەکسیۆس: ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئێران زۆر نزیک و چاوەڕوانکراوە
ئێران: جیاوازی دانوستانی ئەم جارەمان لەگەڵ ئەمریکا ئەوەیە ئێمە براوەین
1 کاتژمێر پێش ئێستا