دیلان غەفوور: هەرێم و بەغداد لەسەر چەند خاڵێکی بودجە نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن
جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- دیلان غەفوور، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، هێشتا ڕێککەوتن لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و ماف و شایستەکانی نەکراوە.
- دیلان غەفوور: هەردوو حکومەتی هەرێمى کوردستان و عێراق لەسەر چەند خاڵێک ناکۆکن.
- دیلان غەفوور: هەرێمی کوردستان داوا دەکات پشکی لە بودجە بە ڕێژەی 14.14% بێت.
- دیلان غەفوور: بەغداد داوا دەکات هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل ڕادەست بکات.
- دیلان غەفوور: عێراق دەڵێت داهاتی باج و گومرگ سیادییە و دەبێت بگەڕێتەوە ناوەند.
دیلان، غەفور، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، جەختیکردەوە، گفتوگۆکان لەسەر پڕۆژە بودجەی 2027 بەردەوامە و ئەمڕۆ لە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنى نوێنەران میوانداریی فالح ساری وەزیری دارایی عێراقیان کردووە.
داواکارییەکانى هەرێمى کوردستان و ناکۆکییەکانى نێوان هەولێر و بەغداد
- هەرێمی کوردستان داوا دەکات، پشکی لە بودجە بە ڕێژەی %14.14 بێت لەسەر بنەمای دوایین سەرژمێری گشتیی کە ئەنجام درا.
- حکومەتی بەغداد پشکی هەرێمی کوردستانى بە %12.7 دیاری کردووە.
- حکومەتی بەغداد دەڵێت، لەسەر ئەو بنەمایەیە کە ئاوارەکان و ئەو کەسانەی خاوەنی ئیقامەن و ئەوانەیشی عێراقیی نین و ڕەگەزنامەیان پێدراوە لە پشکی هەرێمی کوردستان دەرکراون و ئەوەندەی دەمێنێتەوە.
- ناکۆکییەکی دیکە لەسەر بڕی ڕادەستکردنی نەوتە.
- بەغداد داوا دەکات هەرێمى کوردستان ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل ڕادەست بکات.
- هەرێمى کوردستان بەوە ڕازیی نییە و دەیەوێت 250 یان 280 هەزار بێت، لەسەر بنەمای ڕێککەوتنەکانی پێشووی نێوان هەردوولا.
- ناکۆکییەکی دیکەی هەردوولا لەسەر باج و گومرگە.
- عێراق دەڵێت داهاتی باج و گومرگ سیادییە و دەبێت بگەڕێتەوە ناوەند.
- هەرێمى کوردستان دەڵێت سیادی نییە.
- هاوکات ئەنجوومەنی دەوڵەت لە شیکردنەوەى خۆیدا پشتگیریی بۆچوونى عێراق دەکات و دەڵێت سیادییە.

پڕۆژە بودجەى گشتیی 2027ـى عێراق گوژمەکەى بە 200 تاوەکو 240 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە و هەرێمى کوردستان داواى نزیکەى 29 تریلیۆن دینارى کردووە بۆ مووچە و پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەران و داواى دامەزراندن و بە هەمیشەییکردنى مامۆستایان و فەرمانبەرانى گرێبەستیشی کردووە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
هەرێمی کوردستان داوای گۆڕینی پشکی خۆی لە بودجەی 2027 دەکات
دیلان غەفور بۆ کەناڵ8: بەهای 100 دۆلار لە بودجەی 2027 بە 150 هەزار دینار دیاریکرا
جەبار حسین
2 کاتژمێر پێش ئێستا