ڕاگرتنی هێڵی کۆڕەک بۆ مانگێک دواخرا
پووختەى هەواڵەکە
- دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند، وادەی ڕاگرتنی هێڵەکانی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ ماوەی یەک مانگ درێژ کردووەتەوە.
- لە پێناو دەرفەتدانە بە بەشداربووان بۆ گۆڕینی ژمارە تەلەفۆنی سەر هەژماری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و ئەپە خزمەتگوزارییەکانیان.
دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، درێژکردنەوەی وادەی ڕاگرتنی هێڵەکانی کۆڕەک تیلیکۆم، لەسەر داواکاریی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بووە.
وادەى کۆتایی تاوەکو کەیە؟
- درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی کۆڕەک، تاوەکو 1ـی تشرینی دووەمی داهاتوو دەبێت.
- ئامانجى ئەمەش دەرفەتدانە بە بەشداربووانی ئەو هێڵە.
- تاوەکو ڕێکارە پێویستەکان پاراستنی هەژمارەکانیان و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانیان، کە بە ژمارەکانی ئەو هێڵەوە بەستراونەتەوە تەواو دەکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە، دەستەکە، پێشتر ڕۆژی 30ـی ئەیلولی ڕابردووى وەک دوای وادەی ڕاگرتنی هێڵەکانی کۆڕەک ڕاگەیاندبوو، بڕیاربوو لە دوای ئەو بەروارەوە دەست بکرێت بە کوژاندنەوەی گۆڕەرەکانی کۆڕەک.
بەشداربووان دەبێت چى بکەن؟
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، داوا لە بەشداربووانی کۆڕەک دەکات، ئەوانەی لە هەژمارەکانیان پشت بە نامەی دڵنیابوونەوە یان هەژمارەکانیان پەیوەستن بە ژمارەی ئەو هێڵەوە، ژمارەیەکی ئاسیاسێڵ یان زەین بۆ هەژمارەکانیان زیاد بکەن.
دەستەکە دەشڵێت، ئەو ئەپ و سەکۆیانەی تەنیا پشت بە یەک ژمارە دەبەستن، پێویستە نوێکردنەوەی ژمارەی مۆبایل ئەنجام بدەن، داوا لە بەشداربووانیش دەکات، دەستبەرداری سیمکارتەکانیان نەبن.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
دەستەى پەیوەندییەکانى عێراق بانگەوازێک ئاڕاستەى بەکارهێنەرانى سیمکارتى کۆڕەک تیلیکۆم دەکات
دادگای ڕەسافە ئەو فەرمانە سالارییەی هەڵوەشاندەوە کە لە بەرژەوەندى کۆڕەک دەرکرا بوو
1 کاتژمێر پێش ئێستا