سەنگەر گواستنەوەیەکى گەورە لە تورکیا ڕوودەدات
پووختەى هەواڵەکە
- ئەمڕۆ سەرۆکی شارەوانیی ئیزمیر دەچێتە نێو ئاکپارتی.
- بەو جۆرەش بۆ یەکەم جار شارەوانیی ئیزمیر دەچێتە ژێردەستی ئاکپارتى.
- لە 25 ساڵی ڕابردوودا، ئاکپارتی هەموو هەڵبژاردنەکانی شارەوانی لە ئیزمیر دۆڕاندووە.
جەمیل توگای، سەرۆکی شارەوانیی ئیزمیرە لەسەر جەهەپە، بەڵام 18ـی حوزەیران دەستی لە جەهەپە کێشایەوە و 30ـی ئەیلوولیش لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکۆکۆماری تورکیا کۆبووەوە. لەو ڕۆژەوە میدیای تورکیا جەخت لەوە دەکاتەوە، توگای دەچێتە نێو ئاکپارتی.
ئەمرۆ چى ڕوودەدات؟
- بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان، ئەنجوومەنی ناوەندی بەڕێوەبردنی ئاکپارتی کۆدەبێتەوە.
- جەمیل توگای و چوار سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەکانی سەر بە ئیزمیر، دەچنە نێو ئاکپارتی.
- لەلایەن ئەردۆغانەوە، سیمبولی ئاکپارتی لە یەخەیان دەدرێت.
- بۆ یەکەم جار شارەوانیی ئیزمیر دەچێتە ژێردەستی ئەو پارتە.
- جەمیل توگای گەیشتە بارەگای ئاکپارتی و بەو جۆرەش پەیوەندیکردنی بە ئاکپارتی یەکلا بووەوە.
بانگەشە بۆ سەنگەر گواستنەوەکە:
هەژماری فەرمیی ئاکپارتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکی 30 چرکەیی بڵاوکردووەتەوە. لە ڤیدیۆکەدا تەپۆڵکەیەک دەردەکەوێت کە لە زبڵ و خاشاکەوە دەبێتە گوڵ و گوڵزار. ئەوەش وەک ئاماژەیەک بەوەی شارەوانیی ئیزمیر لە شارێکی فەرامۆشکراوەوە دەکرێتە ناوچەیەکی ئاوەدان.
ئاکپارتى یەکجاریش ئیزمیرى نەبردووەتەوە
لە ماوەی هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی 25 ساڵی ڕابردوودا، ئاکپارتی هەموو هەڵبژاردنەکانی شارەوانی لە ئیزمیر دۆڕاندووە، کە سێیەمین گەورەشاری تورکیایە. ئەو شارە بەردەوام قەڵای جەهەپە بووە و ئێستاش یەکێکە لە ناوەندە سەرەکییەکانی پارتی نوێ.
لە دواى کێشە ناوخۆییەکانى جەهەپە و دابەشبوونى، دەیان سەرۆک شارەوانى سەر بەو حیزبە پەیوەندییان بە ئاکپارتییەوە کردووە.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
دادگاکانی تورکیا تەنگیان بە سەرۆکشارەوانییەکانی جەهەپە هەڵچنیوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا