شەپۆلی دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکان؛ تورکیا گورزێکی دیکە لە ئۆپۆزسیۆن دەوەشێنێت

عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە کاتی ئۆپراسیۆنەکانیان بۆسەر شارەوانییەکانی جەهەپە
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە کاتی ئۆپراسیۆنەکانیان بۆسەر شارەوانییەکانی جەهەپە

پووختەی هەواڵەکە

  • لە تورکیا سێ سەرۆکی شارەوانی لە کارەکانیان دوورخرانەوە
  • لە ئیزمیر و ئیستانبوڵ ژمارەیەک بەرپرس و کارمەندی شارەوانی دەستگیرکران

پۆلیسی تورکیا دوێنی هەر یەکە لە وەهاب سەچەر، سەرۆکی گەورەشارەوانیی مێرسین، عەبدوڵا ئۆزیغیت، سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی یەنیشەهیر لە مێرسین و ئەحمەد سەرکان تونجەر، سەرۆکی شارەوانیی مەزیتلی هەر لە مێرسین، بەندکرد.


هەڵمەت دژی ئۆپۆزسیۆن

  • ئەمڕۆ چوارشەممەش، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە بڕیارێک، هەرسێ سەرۆکی شارەوانییەکەی لە کارەکانیان دوورخستەوە.
  • ئەو سێ سەرۆکی شارەوانییە تاوەکو ڕۆژی دادگاییکردنیان، بە بەندکراوی دەمێننەوە.
  • چەند ڕۆژێک پێشتریش وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەرۆکی شارەوانییەکانی ئەیوبسوڵتان و ئاتاشەهیری ئیستانبوڵی لە ئەرکەکانیان دوورخستەوە.

هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزە ئەمنییەکان لە شارەوانییەکانی شارۆچکەی ئەسەنیورتی سەربە ئیستانبوڵ و شارۆچکەی چەشمەی سەربە ئیزمیر، دوو هەڵمەتی دەستگیرکردنیان ئەنجامدا و نزیکەی 20 بەرپرس و کارمەندی شارەوانییان دەستگیرکرد

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

سێ سەرۆکشارەوانیی باکوورى کوردستان لابران و قەیووم لەجێگەیان دانرا

لێکۆڵینەوە لە دۆسییەی شارەوانییەکانی جەهەپە بەردەوامە

عەدنان ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا