عومەر چەلیک: لە چوارچێوەی پڕۆسەی چارەسەری لە ئاستی عێراق و سووریا دوو دەستکەوت هەبووە

محەمەد عەلی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
عومەر چەلیک، گوتەبێژى ئاکپارتى
عومەر چەلیک، گوتەبێژى ئاکپارتى

پووختەى هەواڵەکە

  • ئاکپارتی: لە چوارچێوەی پڕۆسەی چارەسەرییدا پێشهاتی گرنگ لە سووریا و عێراق ڕوویانداوە.
  • ئاکپارتی: لەدوای کۆنترۆڵکردنی شنگال لەلایەن بەغدادەوە بنکەی باشیک ڕادەستی عێراق دەکەینەوە.
  • چەلیک: یەکێک لە دەستکەوتەکانی پرۆسەکە چەکدانانی یەبەشەیە.

لە میانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا، عومەر چەلیک لە بارەی ژمارەیەک بابەتەوە دوا و جێهێشتنی عێراق و سووریای لە لایەن ئەمریکاوە دوای ئەو هەموو ساڵە بە پێشهاتێکی زۆر گرنگ ناوبرد.


گرنگى بەهێزکردنى تورکیا و ڕێککەوتننامەى مەککە

  • بەهۆی جێبەجێنەکردنی پابەندییەکانی ڕێککەوتنی ئیسلامئاباد کە لە 17ـی حوزەیراندا واژۆکرا، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران مەترسییی نوێ دروست دەکەن.
  • دۆخی ئێستای یەمەن هەڕەشە لە بابولمەندەب دەکات.
  • بایەخی سەقامگیریی تورکیا و بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆی بۆ هەمووان دەرخست.
  • عومەر چەلیک، لە بارەی وادەی ناردنی ڕێککەوتنامەی بەرگری مەککە بۆ پەرلەمانی تورکیا: ڕێککەوتنەکە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت.

بۆرسە و سندووقى وەبەرهێنان

سەبارەت بە دۆسییەی لێکۆڵینەوە لە بۆرسە و سندوقی وەبەرهێنان، کە بەهۆیەوە نزیکەی 500 هەزار کەس زەرەمەند بوون، چەلیک ئاماژەی بەوەکرد، ئەردۆغان سوورە لەسەر ئەوەی ئەو بابەتە یەکلایی بکاتەوە و بەرپرسیاران بەرەوڕووی یاسا بکرێنەوە.

سەردانى ئەردۆغان بۆ سووریا

گوتەبێژی ئاکپارتی ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆککۆماری تورکیا خواستی هەیە سەردانی سووریا بکات و ئاماژەی بەوەکرد، ئەو پرسە دەبێت لەگەڵ دیمەشق هەماهەنگی بۆ بكرێت، بەڵام هێشتا بەروارەکەی دیاری نەکراوە.

پڕۆسەى چارەسەرى

عومەر چەلیک لە بارەی پرۆسەی چارەسەرییشەوە، جەختی لە کارکردنی بەردەوامی لیژنەکان کردەوە و گوتی: "ئەو میکانیزمەی لەنێو پارتەکەماندا دامانمەزراندووە بە بەشێوەیەکی زۆر بەهێز لە کارکردن بەردەوامە. ئەو ئەنجوومەن و لیژنانەی پەیوەست بە پرۆسەی تورکیای بێتیرۆر دامەزراون بەردەوامن لە کارکردن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە چوارچێوەی پڕۆسەکەدا پەیوەست بە سووریا و عێراق پێشهاتی گرنگ ڕوویانداوە و گوتی: "لێرە و لەوێ ئەندامانی پەکەکە باس لەوە دەکەن یاسای چوارچێوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە بەڵام جێبەجێ نەکراوە، بەڵام ئەمە ڕاست نییە".

چەلیک، جەختی لەوە کردەوە چەکدانانی تەواوەتی پەکەکە، کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانی هەموو پێکهاتەکانی و کۆبوونەوەی ئەندامەکانی لەو شوێنانەی دیاری کراون، مەرجی پێویستی جێبەجێکردنی یاسای چوارچێوەن.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

گوتەبێژی ئاکپارتی: نەخشەڕێی پڕۆسەى ئاشتى نوێدەکەینەوە؛ ئامانجی سەرەکیی چەکدانانی پەکەکەیە

گوتەبێژی ئاکپارتی بە توندی وەڵامی هاوسەرۆکی پارتی دەم دەداتەوە

محەمەد عەلی

2 کاتژمێر پێش ئێستا